36
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەریتانیا وەکو یەکەم وڵاتى ئەوروپى موشەکى دوورمەودا بۆ ئۆکراین دەنێرێت
- روسیا دەنگۆکانى گروپى ڤاگنەرى پشتیوانى خۆى لەبارەى ئەوەى کە ئۆکراین لە باخموت لە پێشڕەویدا بێت، رەتدەکاتەوە
- لایەنە بەشەڕهاتووەکانى سودان رەزامەندن هاوکارى مرۆیی بگەیەنرێتە ناوچەکانیان و هاوڵاتییانى مەدەنى بپارێزن
چاینا دەیلى
- نوێنەرانى ئەمریکا و چین لە نەمسا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆى راشکاویان لەبارەى ناکۆکى و پەیوەندییەکانى نێوان کردووە
- هەزاران منداڵ لە ئەمریکا بە نایاسایی لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن
- روسیا بە مەرجێک رێککەوتنى دانەوێڵە تازە دەکاتەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکانى وڵاتەکەى لە بەرچاو بگیرێت
عەرەب نیوز
- وڵاتانى جیهان داوا لە ئیسرائیل دەکەن “قەسابخانەکەى” کەرتى غەززە رابگرێت
- پاشئەوى دادگاى باڵاى پاکستان بڕیاریدا دەستگیرکردنى عیمران خان سەرۆکوەزیرانى پێشووى وڵاتەکە نایاساییە، ئاڵۆزیی و پشێوى دیکە لە پاکستان سەرهەڵدەدات
- سعودیە دەستیکردووە بە ناردنى هاوکاریی مرۆیی بۆ سودان
واشنتن پۆست
- تاوانبارانى بوارى تەکنەلۆجیا سود لە “زیرەکى دەستکرد” دەبینن بۆ ئەنجامدانى کێشەى سکیوریتى لە جیهاندا
- کۆچکردن لە مەکسیکەوە بۆ ئەمریکا ئاستى پێوانەیی تۆمارکردووە و رۆژانە 10 هەزار کەس هەوڵى کۆچکردن دەدەن
- ناسا دەڵێت گەشتکردن بۆ مەریخ زۆر ئاسانە، بەڵام بۆ هەسارەى ڤینۆس زۆر سەختە
رۆژنامە عەربییەکان
شەرقوڵئەوسەت
- رووسیا دان بە قورسیەکاندا دەنێت… پوتینیش پلانەکان دەگۆرێت
- کشانەوەی محەرەم ئینجە 72 سەعات پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا ژمارەکان تێکەڵ دەکات
- هۆشدارى دەدرێت لە سەرهەڵدانەوەى ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ئەگەر حکومەت لەبارەى باڵاپۆشی فشار لە ژنان بکات
قودسی عەرەبی
- سودانى داوا لە بارزانى دەکات پشتیوانى لە پرۆسەى سیاسی و بنیادنانى “عێراقى نوێ” بکات
- رکابەرێکی ئەردۆغان 3 ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێکە رادەگەیەنێت
- یاسادانەرانی ئەمریکا بەنیازی پێشنیارکردنی یاسایەکن کە رێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا دەکات
عەرەب
- هەڵبژاردنەکانى تورکیا دانیشتووانى هەرێمى کوردستان بەخۆیەوە سەرقاڵدەکات و زیانلێکەوتووانى بۆردومانەکان هیوادارن ئەردۆغان بڕوات
- ئایا کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا خزمەت بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات؟
- ئوردونییەکان زیاتر پارە لە کڕینی جگەرە خەرج دەکەن وەک لە کڕینی خواردن
عەرەبی جەدید
- تیرۆرکردنەکانی ئیسرائیل رێگری لە ئارامبونەوەی دۆخەکە دەکات
- لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٧١ ملیۆن کەس لە وڵاتەکانی خۆیان ئاوارەبوون
- لە عێراق پەنا بۆ رێگە و شێوازى جیاواز دەبرێت بۆ تاوانى سپیکردنەوەى پارە، یەکێک لەو رێگەیانە “بەرزى مارەیی هاوسەرگیرییە”