37
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى نەوتى عێراق: دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان نزیکە
- کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان مۆڵەت بە 268 حزب دەدات و تۆمارکردنى لەدایکبووانى 2005ـیش لە لیستى دەنگدەراندا دەستپێدەکات
- حکومەتى عێراق نوسخەیەکى نوێى پرۆژەیاساى “ئازادى بیروڕاو مافى خۆپیشاندان” رەوانەى پەرلەمان دەکات و گەشبینى هەیە کە پەسەندبکرێت
شەرقولئەوسەت
- سالم جەمیلى بەڕێوەبەرى هۆبەى ئەمریکا لە هەواڵگرى سەدام حسێن: بەغداد پلانى تیرۆرکردنى جۆرج بوشى باوک- سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکای داڕشتبوو کاتێک لە ساڵى 1993 سەردانى کوەیتى کردبوو
- جوڵەکانى باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق مشتومڕ دەنێتەوە.. سکاڵایەکى یاساى تۆمەتبارى دەکات کە سەرپێچى یاساکانى هاتوچۆى کردووە لەنێو ناوچەى سەوزدا
- فەرماندەیەکى دیارى سوپاى سودان: لەو ناوچانەى سودان کە دەوڵەمەندن بە زێڕ، هێزەکانى ڤگنەرى رووسى بوونیان هەیە
قودسى عەرەبى
- ئێران داوا لە دەسەڵاتى دادوەریی عێراق دەکات چاودێریی دۆسیەى سولەیمانى و موهەندیس بکات
- ئەڵمانیا دوو تۆمەتبارى لایەنگری حزبوڵڵاى لوبنانى دەستگیردەکات
- سعودیە رەتیدەکاتەوە 4 ملیار دۆلارى دابێت بە سوریا لە بەرامبەر وازهێنان لە بازرگانى مادەى هۆشبەر
عەرەب
- فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان باجى راگرتنى هەناردەى نەوت دەدەن
- سعودیە بەنیازە کەناڵێکى هەواڵى بە زمانى ئینگلیزی بکاتەوە و کێبڕکێى کەناڵى جەزیرەى ئینگلیزى بکات
- چاکسازى سیاسى لە کوەیت، دروشمێکى هەڵبژاردن کە قابیلى جێبەجێکردن نییە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- جەستن وێڵبی، قەشەی سەرەکیی بەریتانیا، رەخنەی توند لە یاسای کۆچبەرانی بەریتانیا دەگرێت و دەڵێت “ئەخلاقییەن ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە”
- سەربازانی روسیا بە پانتایی دوو کیلۆمەتر لە بەرەکانی جەنگ لە باخموت کشاونەتەوە
- ئەو منداڵانەی بەریتانیا کە نەخۆشی شەکرەی پلەدوویان هەیە ئامێری هەستیاری پشکنینیان پێوەدەلکێنرێت لەبری ئەو ئامێرەی بەخوێن کاردەکات
عەرەب نیوز
- شەوی چوارشەممە سێ کەسی دیکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی رۆژائاوا و غەززە کوژران
- حوسییەکانی یەمەن لە گوندێکدا 40 هاوڵاتی دەڕفێنن
- هەفتەی داهاتوو، پاشای سعودیە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ یەکەمجار دوای 2011 بۆ لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بانگهێشت دەکات
یوئێس ئەی تودەی
- بەهۆی زۆربوونی روداوەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا هۆشداریی بەپەلە دەدرێت
- بەهۆی روداوی تەقەکردنەکەی شەممەوە لە ئەمریکا، منداڵێکی 6 ساڵان سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا و خۆی تەنها ماوەتەوە
- سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دەڵێت لەوانەیە ئۆکراین شەڕی باخموت بباتەوە
هائارێتز
- لە گرژییەکانی ئەم چەند رۆژەی فەلەستیندا، 21 هاوڵاتی فەلەستینی کوژراون و 270 موشەکیش ئاراستەی ئیسرائیل کراوە
- ئیسرائیل بە بۆمب هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە غەزە، بەڵام ئیسرائیلییەکان نایانەوێت ئەوە بزانن
- چاکسازییەکانی ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی ئابوریی وڵاتەکەیان دابەزاندووە