362
مێژووی عەزیز رەسوڵ لەنێو فەرش و جاجم دا
زوومی حەمە سوور
عەزیز رەسوڵ لەدایکبووی ساڵی 1932ی سلێمانیە، لە سەردەمی منداڵیەوە لە بازاڕی فەرشفرۆشانی ئەو شارە کاری کردووە
عەزیز دەڵێت لەگەڵ براکانی خەریکی هەلاجی و لێفەدورین بووە، ژیانی لەنێو فەرش و جاجمدابووە
عەزیز گوتیشی، زۆرکات بۆ دروستکردنی لێفە دەچوینە گوندەکان و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی و لێفەیەکمان بە 100 فلس دروست ئەکرد
زۆر کات گەشتیارانی بیانی کە دێنە سلێمانی دەچنە دوکانەکەی و وێنەی لەگەڵ دەگرن