58
زووم، ئاژانسەکان:
بەگوێرەی مەڵپەڕی چاینە دەیلی وڵاتی چین، تا دێت خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی لە جیهاندا زیاتر دەبێت. ئەمەش لەکاتێکدایە داهاتی ئەو وڵاتە بەهۆی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە لە چوار مانگی ئەمساڵ دوو هێندەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی نیسان، چین بە بەهای 29 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە چین بە درێژایی ساڵی رابردوو هەناردەی کردووە 3 ملیۆن و 110 هەزار ئۆتۆمبێل بووە، لەکاتێکدا تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 994 هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردەکردووە.