زووم: ئاژانسەکان
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران رایگەیاند، سەرۆکی فیفا لەبارەی پرسی ئامادەبوونی ژنان لە یاریگەکان سەردانی ئێران. دەکات.
حەمید سەجادی لەبارەی هۆکاری سەردانی جیوڤانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بۆ ئیران رایگەیاند، ئامانجی سەردانی ئینفانتینۆ دەگەڕێتەوە بۆ کێشەکانی تایبەت بە تۆپی پێ،
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران: پرسی ئامادەبوومی ژنان لە یاریگەکان چارەسەر کراوە
بەڵام تاوەکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، وردەکاری ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا نەکردوو.
سەجادی لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ کە دەڵێن، سەردانی ئینفانتینۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئامادەبوونی ژنانە لە یاریگەکاندا گوتی، ” پرسی ئامادەبوومی ژنان لە یاریگەکان چارەسەر کراوە و بە شانازییەوە ژنان دەتوانن لە یاریگاکاندا ئامادە بن و هیچ کێشەیەک نییە.”
بەر لە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە روویاندا، رێگە بە ژنان نەدەدرا کە لە یاریگاکاندا ئامادە ببن و بلیتی یارییەکان بە ژنان نەدەفرۆشرا و ئەمەش چەندین جار ئاڵۆزی و گرژی لێکەوتەوە.