41
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاریان
- رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە لاپەڕەی سەرەکی رۆژنامەکەدا وێنەی جین کارۆڵ ژنە نووسەری ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی بەگوێرەی بڕیاری دادگایەکی ئەمریکا دەبێت ترەمپ 5 ملیۆن دۆلار بە کارۆڵ بدات چونکە 30ساڵ پێش ئێستا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەری
- زانایانی سویسرا جۆرە میکرۆبێکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت لە پلەی گەرمی نزمدا پلاستیک شی بکاتەوە
منداڵێک بە سێ دی ئێن ئەی جیاوازەوە لەدایکبوو - ژنێکی دووگیان دوای پشکنین دەردەکەوێت نەخۆشی درێژخایەتی لەگەڵدایە، بۆ پاراستنی کۆرپەکەی، پزیشکەکان رێگەیەکی تازەی زانستیان گرتوەتەبەر، ناوکی هێلکەکە دەرهێنراوە، دوای ئەم هەنگاوە پزیشکەکان هێلکەی ژنێکی دیکەیان هێناوە و ناوکی هێلکەی ژنە دووگیانەکەیان تێکردوو و دواتر خستویانەتەوە ناو دایکی کۆپەکەوە، پاش تێپەڕبوونی ماوەی ئاسایی خۆی دوێنێ منداڵەکە لە بەریتانیا لە دایکبوو.
چاینە دەیلی
- زانایانی چین لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەیەکی شوشەیی سەر رووی مانگ دەکەن و هەوڵدەدەن بە پێکهاتەکە باڵەخانە لەسەر مانگ دروست بکەن
- لە چین بازرگانی بیانی، گەشەی کردووە
- ئۆتۆمبێلى دروستکراوی چین رێگاکانی جیهان داگیردەکەن
واشنتن پۆست
- دامەزراوەیەکی تە ندروستی ئەمریکا دەڵێت پێویستە ژنان لە تەمەنی 40 ساڵیدا پشکنینی مەمک بکەن نەک 50 ساڵی
- دەستەیەکی سوێندخۆران لە دادگایەکی ئەمریکا تۆمەتی دەستدرێژی ترەمپ بۆ سەر ژنێک پشتڕاستدەکاتەوە
- زۆرێک لە خەڵکی ئەمریکا دەڵێن دەبێت حەبی لەباربردنی کۆرپەلە لە بازاڕەکاندا بمێنێتەوە
عەرەب نیوز
- دەستگیرکردنی ئیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان پشێووی لە وڵاتدا دروستکردووە
- لەبەرئەوەی ناتوانن پارەکانیان بەکاش رابکێشن، خۆپیشاندەرانی لوبنان ئامێری پارەراکێشان دەسوتێنن
- ژمارەی کوژراوانی شەڕی ناوخۆی سودان بۆ زیاتر لە 600 کەس بەرزبووەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم کورتهێنانى بودجەى عێراقى زیاتر کردووە
- لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى دروێنەى دانەوێڵە، چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ ساڵێکى پڕبەرهەم بێت بۆ عێراق
- مەرجى “کەفیلى فەرمانبەران” بۆ وەرگرتنى قەرزى نیشتەجێبوون هەڵوەشێنرایەوە
شەرقولئەوسەت
- نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ئێران لە هەر هەفتەیەکدا زیاتر لە 10 کەسى لەسێدارە داوە کە دەکاتە زیاتر لە 200 کەس
- وەزیرى دەرەوەى تورکیا: ئەسەد ناتوانێت پارێزگاریی لە سنورەکانى سوریا بکات
- لە پێنج مانگى رابردوودا لە عێراق 150 بازرگان و بانگەشەکارانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون
عەرەب
- هێزەکانى سەربە ئێران خۆیان یەکلاکردووەتەوە: پاش پەسەندکردنى بودجە حەلبووسى لەکاردەخەن
- زیادکردنى موچەى فەرمانبەران دوایین چارەسەرە کە ئەردۆغان پەناى بۆ دەبات
- ئیسرائیل حیسابى خۆى لەگەڵ “جیهاد” یەکلادەکاتەوە لەنێو بێدەنگى و نەبوونى هیچ هەڵوێستێک لەلایەن “حەماس”ـەوە
قودسى عەرەبى
- سێ سەرکردەى بزوتنەوەى “جیهاد”ى فەڵستینى لەگەڵ ژن و منداڵەکانیان بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە کوژران
- قەتەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ رژێمى سوریا رەتدەکاتەوە و سورە لەسەر بەردەوامى رادەستکردنى باڵیۆزخانە بە ئۆپۆزسیۆنى سوریا
- تائێستا 700 هەزار کەس ئاوارەى نێوخۆى سودان بوون و پێنج ملیۆن کەسیش پێویستییان بە هاوکارى هەیە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئاسیا
- باڵیۆزێکی پێشووی تورکیا: هاوپەیمانی گەل لە هەڵبژاردندا سەردەکەوێت
- کەمال کلچدارئۆغلۆ: من لەگەڵ ماف خوراواندام
- سەرۆکی پارتی باش: کەمال بەگ لە خولی یەکەمدا سەردەکەوێت
دۆغرو هابەر
- ئەردۆغان بەڵێنیدا موچەی کرێکاران بە رێژەی 45٪ زیاد بکات
- سەرۆکی هوداپار: لە دووڕیانێکی گرنگداین
- موحەڕەم ئینجە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی داوا دەکات هاوپەیمانی گەل پشتگیری بکات
ئانالیز
- وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی: کەمترین موچە دەکەینە 500 دۆلار
- لە ساڵێکدا نرخی کرێی خانووبەرە 140٪ زیادی کردووە
- فرۆشیارانی گوڵ، بۆ رۆژی دایکان کە 14ی ئایارە 51 تڕێلە گوڵیان ئامادەکراوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە: مەترسی هەیە و پێویستە خاوەنداری لە سندوقەکانی دەنگدان بکرێت
- پۆلیس و جەندرمە سندوقی دەنگەکان دەگوازنەوە و ئەمەش ئۆپۆزسیۆنی نیگەران کردووە
- سەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان: هەم دەنگ دەدەین، هەم دەنگەکانمان دەپارێزین
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاری دراو حکومەت 16 رێگەی گرتووەتەبەر و ئیجرائات دەکات
- لە کەرتی غەزە سێ سەرکردەی جیهادی ئیسلامی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران
- پێشنیازی وەبەرهێنانی بیانی لە ئێران زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- مانگی داهاتوو تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەی شورای ئیسلامی ئێران دەست پێدەکات
- کرێنشینان بوونەتە دیلی دەستی خاوەن نوسینگەکان لە ئێران
- نەتەوە یەکگرتووەکان: تالیبان دەست لە فەلاقەکردن و لەسێدارەدان هەڵناگرێت
ئیتلاعات
- ئێران پشتیوانی لە سوپای عومان دەکات
- ئێران و عێراق رێککەوتنێکیان لەبارەی هاوکاری دادوەری واژۆکرد
- وەزیری دەرەوەی ئێران: بەرپرسانی ئەوروپا پشتگیری لە ‘تیرۆر’ دەکەن
ئاسیا
- ئێران لە ریزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەیە کە خوێندکارانی کۆچ دەکەن
- کێشەی ئامادەبوونی ژنان لە وەرزشگاکاندا چارەسەر کراوە
- تورکیا لە فیلمی ‘زیرەکێکی بچووک’دا کەسایەتییە ئێرانییەکانی وەک موڵکی خۆی پیشانداوە