36
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پەرلەمانی عێراق دەیەوێت کورتهێنانی بودجە کەمبکاتەوە و داهاتی حکومەت زیاد بکات
- دیاریکردنی سنوری نێوان عێراق و کوەیت کێشەیەکی هەڵپەسێردراوە
- سلێمانی پشتیوانی لە بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەکات
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی “داعش”
- هێرش و هەڕەشە و جنێودان باڵدەکێشێت بەسەر کەشی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
- تاران گەشبینە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز
عەرەب
- دیداری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دوای دابڕان.. رێککەوتن کرا لەسەر چارەسەری سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی دیالۆگەوە
- دیناری عێراقی هاوسەنگی خۆی دەگەڕێنێتەوە
- سەختی بژێوی ژیان، جەماوەری بوونی ئەردۆغان پاشەکشێ پێدەکات
زەمان
- قوباد تاڵەبانی بە دیداری مەسرور بارزانی بایکۆت دەشکێنێت
- لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە عێراق 67 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 10 کەس گیانی لەدەستداوە
- عێراق داوا لە ئێران دەکات هاوبەشی بێت لە زیانەکانی وشکبوونەوە و کەمبوونەوەی ئاو
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- لە ساڵیادى تێکشکاندنى سوپاى نازى ئەڵمانیا، روسیا بە درۆنى خۆکوژى هێرش دەکاتە سەر ئۆکراین
- دروستکردنى هەزار یەکەى نیشتەجێبوونى دیکە لە کەرتى رۆژئاواى فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە خەڵکى توڕە دەکات
- هاوڵاتیانى سودان هەموو هیوایەکیان لەسەر گفتوگۆکانى جەددەیە بۆ گەیاندنى هاوکارى مرۆیی پێیان
گاردیان
- بەهۆى کەمى پزیشک لە بەریتانیا، لەمەودوا دەرمانساز رەچەتەى دەرمان بۆ نەخۆش دەنوسێت
- سەرکردە باڵاکانى یەکێتى ئەوروپا کار بۆ رێکخستنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دەکەن
- کڵچدارئۆغلۆ، رکابەرى سەرەکى ئەردۆغان شەڕى بەدیهێنانى دیموکراسى دەباتە قۆناغێکى دیکەوە
چاینە دەیلى
- سەرۆکى چین لە 18ى ئەم مانگەدا سەرۆکایەتى لوتکەیەک لەگەڵ وڵاتانى ئاسیای ناوەڕاست بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى چین دەکات
- سەرۆکى چین لەگەڵ زیاتر لە 500 نوێنەری چین لە 130 وڵات کۆبووەوە و ستایشی کردن
- سەرۆکوەزیرانى چین چەندین رێگەى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى چین و ئەمریکا خستووەتەڕوو
واشنت پۆست
- ئەو چەکدارەى لە مۆڵێکى تەکساس هەشت کەسی کوشت، پێش سێ هەفتە وێنەى مۆڵەکەى بڵاوکردووەتەوە، هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراوى رەگەزپەرستانە بووە
- دوور لە خاک و نیشتمانى خۆیان و دوور لە جەنگ تاوەکو ئێستا رێگەى ئاوارەکانى سودان ناڕوونە
- کچێک لە ئەمریکا ئەو کاتەى تەمەنى 17 ساڵ بووە بۆ کارى لەشفرۆشى فرۆشراوە، ئێستا لەبەرئەوەى خۆشی تێوەگلاوە دادگاى دەکرێت
رۆژنامە تورکییەکان
ئانالیز
- رۆژ بە رۆژ رێژەی کرێچی لە تورکیا زیاد دەکات
- رێژەی هەژاری لە تورکیا 14.4%یە
- حکومەت 45 هەزار مامۆستای دامەزراند
یەنی بیرلیک
- وەزیری دەرەوەی تورکیا: دەستمان بە ئامادەکاری بۆ ناردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا کردووە
- ئەمریکا: لەگەڵ ئەسەد پەیوەندییەکانمان ئاسایی ناکەینەوە
- پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە: دوای 14ی ئایار سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت
یەنی چاغ
- پێنج کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ئیمامئۆغلۆ لە ئەرزەرۆم دەستگیرکراون
- بە چەک هێرشکرایە سەر ئۆفیسی جەهەپە لە شاری روحا
- پەرلەمانتارێکی جەهەپە: سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ ئاگاداری هێرشکردنە سەر ئیمامئۆغلۆ بوو
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- ئیبراهیم ئاکن هاوگوتەبێژی پارتی چەپی سەوز: لە خولی یەکەمدا کۆتایی بە ئەردۆغان دێت
- کۆنسەی ئەوروپا: پێویستە دەسەڵاتی تورکیا دەست لە دەستگیرکردنی کوردان، هونەرمەند، رۆژنامەنوس و یاساناسان هەڵبگرێت
- ئاکەپە بەدوای ساختەکاریەوەیە
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- 600 هەزار هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ راگەیەندرا
- بانکی ناوەندی ئێران: ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە بازرگانیکردن بەدۆلار
- بۆ یەکەمجار لە سیستان و بەلوچستان لێکردنەوەی بەرهەمی مۆز دەستیپێکرد
ئیتلاعات
- ژمارەی دانیشتووانی کەرتی غەززە نزیکەی سێ ملیۆن کەسە و 80%ی دانیشتووانەکەی بێکارن
- وەبەرهێنانی نەوتی ئێران ئەمساڵ دەگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا
- محەمەد باقری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران: هاوسەنگی هێز لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەڵاتە
جمهوری ئیسلامی
- بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا: دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران بەرەو پێشەوە چووە
- بەڕێوەبەری ئەنجومەنی تالاسیمای ئێران: بەهۆی گەمارۆکانەوە 662 نەخۆشی تالاسیما گیانیان لەدەستداوە
- ئێران لە ناوچە سنوریەکان پۆلیسی ئاسایشی ئابوری جێگیر دەکات
قودس
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چارەسەری کێشەی سوریا سیاسییە
- چوارشەممە لە مۆسکۆ ئێران، سوریا، روسیا و تورکیا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە
- رەئیسی: ئێران ئێستا یاریزانێکی کاریگەری ناوچەکەیە