زووم، ئاژانسەکان
بەهۆی توندوتیژی رەگەزپەرستى لە ویلایەتی مانیپور لە هیندستان، زیاتر لە 55 کەس کوژران و 260 کەسیش بە برینداریی رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و 23 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
شەڕەکە لە دوو رۆژی رابردوودا لەنێو خێڵی کوکی و مەیتیدا لە شاری ئیمفالدا رویداوە و بەگوێرەی سوپای هیندستان زیارە لە 23 هەزار کەس بەهۆی شەڕ و پیکدادانی نێوان ئەو دوو هۆزە ئاوارەبوون.
A burning church in Manipur, India. pic.twitter.com/qLCdFo7hp8
— Ashok (@ashoswai) May 7, 2023
بۆ رێگریی لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، سوپای هیندستان لەو شارەدا بڵاوەی پێکراوە و هێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخراون. هەروەها سوپا لەو ناوچەیە دەستیکردووە بە راگواستنی خەڵکیی و تاوەکو ئێستا 23 هەزار هاوڵاتییان گواستووەتەوە.
ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو خێڵە، رەگوریشەی مێژوویی هەیە و خێلی مەیتی، کە پەیڕەوکاری ئاینی هیندۆسین، زۆرینەی ئەو ویلایەتەی هیندستان پێکدەهێنێت و زۆربەی پلە باڵاکانی حکومەتیان بەدەستەوەیە. خێڵی کویکیش پێکهاتەیەکی کریستیانی کەمترن و پێیانوایە لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێخراون.
گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە چوارشەممەی رابردووەوە سەریانهەڵداوە دوای ئەوەی کە خێڵی کوکی خۆپیشاندانێکیان کرد و داوایان کردووە خێڵەکەیان بە فەرمی لەلایەن حکومەتەوە بناسێنرێت و ماف و پاراستینیان دەستەبەر بکرێت. بەڵام لەئەنجامی خۆپیشانەکەدا شەڕەتەقە دروستبوو و چەندین موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل سوتان.
Manipur, India – It is neither Ukraine nor Sudan! pic.twitter.com/lOoCaVjweT
— Ashok (@ashoswai) May 3, 2023
ئێستا دۆخی ئەو ناوچەیە ئاڵۆزە و بەرپرسانی ناوچەکە داوا دەکەن حکومەت هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە بکات بۆ ئەوەی یاسا بەرقەرار بکرێت لە ناوچەکەدا.