46
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی چاوەڕوانی زۆر و کەمی ستافەوە نەخۆشانی شێرپەنجە لە بەریتانیا بەرەو دۆخێکی خراپتر دەڕۆن
- جۆرێکی نوێی پشکنینی خوێن لە بەریتانیا دەریدەخات شۆفێری بارهەڵگرەکان بەهۆی ماندوێتییەوە بوونەتە هۆی روداوی هاتوچۆ
- بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆسەر کیێڤ، شەوی رابردوو پێنج هاوڵاتی ئۆکراین برینداربوون
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- سەرۆکی چین داوادەکات کەرتی وەزشی وڵاتەکەی دوربێت لە دەستوەردانی سیاسیی
- ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کێشەی دەرونییان هەیە بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوونە
- چین داوا لە ئەفغانستان و پاکستان دەکات شەڕی تیرۆر بکەن و هاوڵاتییەکانیان بپارێزن
واشنتن پۆست
- بەگوێرەى چەند راپرسییەک، زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریکا پشتگیری لە کۆمارییەکان دەکەن لەبارەی ئەو سیاسەتانەی دژی رەگەزگۆڕینەکانی وڵاتەکەن
- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران لەنێو کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان چەک بۆ سوریا دەگوازێتەوە
- پێدەچێت روداوی کوشتنی هەشت کەسەکەی تەکساس پەیوەندیی بە رەگەزپەرستی دژی رەشپێستەکانەوە هەبووبێت
عەرەب نیوز
- کۆمکاری عەرەبی دوای 11 ساڵ لە بەتاڵی شوێنەکەی، سوریای وەک ئەندام وەرگرتەوە
- سەرۆکی رێکخراوی هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری پرسی سودان، لە سعودیەیە
- ئەفغانستان چاودەبڕێتە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساغکردنەوەی گرانترین بەرهەمی بەهارات و زەعفەرانی وڵاتەکەی
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژى داهاتوودا سودانى “رۆڵێکى دەگمەن” بۆ لێکنزیکردنەوەى یەکێتى و پارتی بگێڕێت
- لیژنەى تەندروستیى پەرلەمان رەخنە لە کەمى ئەو بڕە پارەیە دەگرێت کە لە بودجەدا بۆ کڕینى دەرمان تەرخانکراوە کە تەنها 1,1 ملیار دۆلارە
- وەزیرى دەرەوەى عێراق دەڵێت، ئەوان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ گەڕانەوەى سوریادابوون بۆ نێو کۆمکارى عەرەبى
شەرقولئەوسەت
- داهاتى نەوتى سعودییە لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا بە رێژەى 9% زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 27 ملیار دۆلار
- کورسى “کۆتا” لە پەرلەمانى عێراق ناکۆکى مەسیحى – مەسیحى لێدەکەوێتەوە
- گروپێکى نزیک لە موجاهیدینى خەڵق ماڵپەرى وەزارەتى دەرەوەى ئێران هاک دەکەن و وێنەى سەرکردەکانى رێکخراوەکەى تێدا بڵاودەکەنەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییەت
- ملیۆنێک و 700 هەزار کەس لە ئەستەنبوڵ بەشدارییان لە کۆبوونەوەی جەماوەری ئەردۆغاندا کرد
- کلچدارئۆغلۆ: سنورێک بۆ ئەو کەسانە دادەنێین کە هەڕەشە دەکەن
- ئەردۆغان دەستپێکردنی پرۆژەی تونێلێکی دیکەی ژێرئاوی لە ئەستەنبوڵ راگەیاند
سوزجو
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە هەڕەشەی کوشتن لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات
- کلچدارئۆغلۆ: لە هەڵبژاردندا سەربکەوین لە جەژنی قورباندا 15 هەزار لیرە بە خانەنشینان دەدەین
- لە ئەرزەرۆم بە بەرد هێرش کرایە سەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ
ئاکشام
- بەرپرسێکی گەورەی پەکەکە لە گارە کوژرا
- ئەردۆغان بۆ کلچدارئۆغلۆ: دەبێت ئاشکرای بکەیت لە ئەمریکا لەگەڵ کێ کۆبوویتەوە
- لە شاری روحای باکوری کوردستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە رووبارێکەوە و پێنج منداڵ خنکان
ئەڤرەنسەل
- پارتی چەپی سەوز: کۆتایی هەڵبژاردن بێوێنە دەبێت
- لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا 31 هەزار 131 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە: ئاکەپە دەیەوێت ساختەکاری بکات
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتێماد
- جیهانی عەرەبی باوەشی بۆ سوریا دەکاتەوە
- رەئیسی بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە نائارامییەکانی ساڵی رابردوو پێکبهێندرێت
- داواکاری گشتیی ئێران: پێویستە یاسای باڵاپۆشی لە فڕۆکەخانەدا جێبەجێ بکرێت
ئیتلاعات
- دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە کێشەی کەمئاویی بۆ ئێران دروست کردووە
- پەرلەمان پڕۆژەیاسایەکی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان لە ئێران ئامادەکردووە
- لە ئێران کار بە منداڵی خوار 15 ساڵ دەکرێت
جمهوری ئیسلامی
- لە ئێران نەخۆشانی ئۆتیزم بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێن
- سێ مانگی دەستکردی ئێران ئامادەن تاوەکو رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێن
- ئەسیۆشێتدپرێس: ئەو کەشتیەی کە نەوتی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەگواستەوە لە بەندەرعەباس راگیراوە
قودس
- سەرۆکی پەرلەمانی ئۆزبەکستان لە ئێرانە
- رەئیسی: قەبارەی هەناردەی ئێران گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار
- قەیس خەزعەلی: هێزەکانمان زیاتر لە پێنج هەزار چالاکییان دژی ئەمریکا ئەنجامداوە