زووم:
حەسەن ئوزوگونەش, ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە بە زوومی گووت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی و لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتمە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە بیانووی هەبوونی کێشە لە پاسپۆرتەکەمدا رێگە نادەن بچمە شاری هەولێر.
پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەڵێت: دوای گەیشتنم بە فرۆکەخانەی هەولێر و پشکنینی پاسپۆرتەکەم ئاگاداریان کردمەوە کە ناتوانم لە فرۆکەخانەی هەولێر بچمە دەرەوە چونکە پاسپۆرتەکەم کێشەی تێدایە.
حەسەن ئوزوگونەش، پەرلەمانتاری “هەدەپە” گوتیشی: دوای پشکنینی پاسپۆرتەکەم کارمەندانی فرۆکەخانە هەولێر ئاگادارییان کردمەوە ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەبێت، ناچار دەبم بگەرێمەوە بۆ تورکیا، چونکە رێگا نادەن لە فرۆکەخانەی هەولێر بچمە دەرەوە.
بە گوتەی حەسەن ئوزوگونەش، لە ئێستادا چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەمدان، بەڵام تاکوو ئێستا لە فرۆکەخانەی هەولێر ماومەتەوە..