126
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەستانی هەناردەی نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کاریگەری خراپی لەسەر پەسەندکردنی بودجە هەیە
- وەزارەتی پلاندانان ساڵێک و سێ مانگی پێویستە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی
- تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەکانی مێشک لەنێو منداڵاندا
شەرقولئەوسەت
- سودانی داوای هاوکاری لە جیهان دەکات بۆ رزگارکردنی دیجلە و فورات
- سەدر رێگری دەکات لە بەشداریکردنی سیاسیەکانی دەرەوەی رەوتەکەی لە یادی شەهیدبوونی باوکی
- سعودیە و ئەمریکا دەیانەوێت ململانێی سودان کۆتایی پێبهێنن
قودسی عەرەبی
- سودانی چاوەرێی پەسەندکردنی بودجەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا
- کێبڕکێی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دەستگرتن بەسەر پرۆژەکانی کارەبای عێراق
- فەلەستینیەکان ترسیان هەیە ئیسرائیل بە نهێنی بڕیاری لەسێدارەدانی دیلەکانی دەرکردبێت
زەمان
- رۆژی سێشەممە شەش هەزار پارچە شوێنەوار لەلایەن بەریتانیاوە رادەستى عێراق دەکرێتەوە
- خانەنشینانی عێراق لەبەردەم ناوچەی سەوز خۆپیشاندان دەکەن و داوای زیادکردنی موچە دەکەن
- ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئەو خاوەن مۆلیدانەی دەستگیرکرد کە گۆڕانکارییان لە نرخی ئەمپێری مۆلیدەدا کردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای کەمکردنی دەنگەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە راپرسییەکاندا، یەکدى تۆمەتبارکردن لەنێو پارتەکەدا سەریهەڵداوە
- بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا شکستیانهێناوە لە راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ وڵاتەکە
- ئەو کۆمپانیا ژاپۆنیانەى دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتن بکەن، لە ئاسایشی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین دەترسن
عەرەب نیوز
- شا چارڵزی سێیەمی بەریتانیا لە یەکەم رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی دوای ساڵی 1953 تاجی خرایەسەر
- لەشاری تازی یەمەن، سوپای ئەو وڵاتە سێ چەکداری حوسییەکانی کوشت
- سعودیە و ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆی پێش دانوستانی نێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سودان دەکەن
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- سەرۆکی چین دەڵێت دەبێت دروستکردنی کەلوپەل و کەرتی تەکنەلۆجی کاری لەپێشینەی وڵاتەکەی بێت
- جێگری سەرۆکی چین نامەی پیرۆزبایی سەرۆکی چینی گەیاندووەتە پاشای بەریتانیا
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی کەنەدا، دەیان هەزار کەس ماڵەکانیان جێدەهێڵن
ژاپۆن تایمز
- سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن داوای خێراکردنی پەیوەندەییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ کۆریای باشور دەکات
- هێرشی درۆنەکەی سەر کۆشکی کرێملین، سودێکی باشی بۆ گوتارە سیاسییەکانی پوتین دەبێت
- ئەفسەرێکی پۆلیس لە بینای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن خۆی کوشت
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئاسیا
- کلچدارئۆغلۆ: موسڵمانێکی دڵسۆزم
- تاوەکو ئێستاش زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە پێویستیان بە هاوکارییە
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ: 14 ئایار جەژنی دیموکراسییە
مییلی گازەتە
- سەرۆکی پارتی سەعادەت: ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین نەوەک شەڕ
- هاوپەیمانی گەل گەورەترین کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا
- کلچدارئۆغلۆ: لەدژی ناسنامەی هیچ کەسێک نابم
تورکیە
- قەندیل بەڵێنی بە جەهەپە داوە کلچدارئۆغلۆ بکەنە سەرۆککۆمار
- پەکەکە لە عێراق و سوریا کۆبوونەوەی جەماوەری بۆ پارتی چەپی سەوز ئەنجام دەکات
- نرخی زەوی 200% و نرخی خانوو 150% زیادی کردووە
یەنی شەفەق
- میت نورەدین سۆفی، کە ماوەیەک فەرماندەی هەپەگە بوو کوژرا
- سەرۆکی مەهەپە: گۆڤاری ئیکۆنۆمیست باسی شکستی ئەردۆغان دەکات، بەڵام 14 ئایار ئاشکرا دەبێت کێ شکستدەهێنێت
- ئەردۆغان بەڵێنی دابینکردنی بیمە بۆ دەکانداران دەدات
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- نرخی بلیتی فڕۆکە لە ئێران 100% زیادی کردووە
- لە تاران تەنیا لە 10 شوێن رێگە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەدرێت
- بەرهەمهێنانی نەوت لە کابینەی 13ی حکومەتی ئێران دوو هێندە زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە لەسەر روباری ئاراس، دەشتی مەغانی ئەردەبیلی وشککردووە
- حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری پێشوو: هەموو شتێک بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی ئامادەیە
- ئێران، روسیا، تورکیا و سوریا رۆژی چوارشەممە کۆدەبنەوە
ئیتلاعات
- گەمارۆکان کاریگەری خراپی لەسەر چالاکیەکانی مانگی سوری ئێرانی دروستکردووە
- رەئیسی: ئێمە دوژمنی سعودیە نین و لەگەڵ سوریا دەمێنینەوە
- سەرۆکی بزوتنەوەی نیزال لەسێدارەدرا
شەهروەند
- سوپای پاسداران موشەکێکی کروزی بەناوی ئەبومەهدی نمایش کرد
- نرخی ئۆتۆمبێلی پەیکانی ئێرانی گەیشتە 300 ملیۆن تومەن، کە ساڵی رابردوو بە 100 ملیۆن تومەن بوو
- نەتەوەیەکگرتووەکان: 19 ملیۆن سودانی روبەڕوی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە