96
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشنیازى کردووە 15ى ئایار دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى بودجە بدرێت
- پێنج میکانیزم بۆ گەڕاندنەوەی پارەی تاڵانکراوی عێراق
- نەتەوەیەکگرتووەکان: بەرنامە جێبەجێکراوەکان ئاستی ژیانی هەشت ملیۆن عێراقییان باشتر کردووە
عەرەب
- نەمانی ئەردۆغان کاریگەری لەسەر بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ نابێت
- سەدر دەگەڕێتەوە سەر زمانی هەڕەشە: “ئاگاداری تووڕەیی حەلیم بن”
- ئۆپۆزسیۆنی میسر هەڕەشەی کشانەوە لە گفتوگۆکان دەکات
شەرقولئەوسەت
- ئەردۆغان بۆ دەنگدەران: ئێوە من ناکەنە قوربانی پیاز و پەتاتە
- هەڕەشەیەکی ئەوروپا لە تاران مەترسی هەڵگیرسانی قەیرانی “ئەتۆمی” دەکات
- گفتوگۆکان لە جەددە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سودان
زەمان
- بەئامادەبوونی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە سعودییە بەڕێودەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر هەردوو لایەنی ململانێکانی سودان دەکات
- روسیا 18 شارۆچکە لە هێڵی پێشەوە چۆڵ دەکات و ئۆکراینیش کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشەکە دەهێنێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- شا چارڵزی بەریتانیا ئەمڕۆ تاجی پاشایەتی دەخرێت سەری و دەڵێت بۆ ئەوە نەهاتووم خزمەت بکرێم، بەڵکو بۆ ئەوە دێم خزمەت بکەم
- شازادە هاری لە ئەمریکاوە بۆ رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی پاشا بۆ یەکەمجار دوای بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی، گەڕایەوە بەریتانیا
- گروپی ڤاگنەری روسی بەهۆی ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی و کەمی چەک و تەقەمەنی، هەڕەشەی کشانەوە لە باخموت دەکات
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوادەکات بە مۆدێرنکردنی سیستمی پیشەسازی وڵاتەکەی خێرا بکرێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابوری
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت چیتر کۆرۆنا لە دۆخێکی مەترسیداری جیهانییدا نییە
- جێگری سەرۆکی چین لە رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی پاشای بەریتانیا بەشداردەبێت
واشنتن پۆست
- هێزی کاری ئەمریکا کە بەهۆی کۆرۆناوە لە کارەکانیان دابڕابوون، بە رێژەی 75% گەڕاونەتەوە سەر کار
- قوتابخانەکانەی ئەمریکا لە بەرەی پێشەوەی چارەسەریی ئەو منداڵانەدان کە کێشەی دەروونیان هەیە
- شارەزایانی تەندروستی هۆشداریی 20%ی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەدەن لە دوو ساڵی داهاتوودا
عەرەب نیوز
- ئەمڕۆ بە رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی پاشای بەریتانیا، مێژوو لە سەدەی مۆدێرندا رۆڵ دەگێرێت و جیهان شایتحاڵی روداوێکی سەدەیی دەبێت
- ئەمریکا و سعودیە هەوڵی دەستپێشخەرییەک دەکەن کە لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە جەددە کۆبکەنەوە
- ئێران و سوریا، دوای سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسی بەڵێنی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەدەن
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا لە گرژیەکی زۆردا بەڕێوەدەچێت
- ئاماژەدان بە دڵ لە میتینگەکانی هاوپەیمانی گەلدا بووەتە سبموڵ
- هاوڵاتیانی ترابزۆن رێگریان لە دانانی ستاندنی هەڵبژاردنی هۆداپار کرد
ئاکشام
- ئەردۆغان: کلچدارئۆغلۆ تورکیا رادەستی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات
- نێچیرڤان سەڤەن بەرپرسی مەشق و راهێنانی پەکەکە لە گارە کوژرا
- نێچیرڤان بارزانی: رێگە نادەین کەس لە خاکی ئێمەوە لە دژی تورکیا ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات
تورکیە
- ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەری وان: نەوتی هەرزان بە هاوڵاتیان دەدەین
- کلچدارئۆغلۆ: پێنج ملیۆن و 300 هەزار گەنج دەنگ دەدەن و تورکیا دەگۆڕن
- بەهۆی گرانبوونی کرێی خانوو، خانووەکان ئیدی رۆژانە بەکرێ دەگیرێن
یەنی چاغ
- کلچدارئۆغلۆ: کۆتایی بە تاکڕەوی دەهێنین و مێژووی سیاسی جیهان دەنووسینەوە
- وەبەرهێنەرێکی چا: سێ کیلۆ چا دەفرۆشین، ناتوانین کیلۆیەک پیاز بکڕین
- ئاکەپە لێپێچینەوە لە مامۆستایەکی ئایینی دەکات کە خەڵکی بۆ کۆبوونەوە جەماوەریەکانی کۆنەکردووەتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- ئەمریکا بەدوای چارەسەری بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا دەگەڕێت
- وەزارەتی ئیتلاعات 23 تۆڕی خراپ بەکارهێنانی دراوی دەستگیرکرد
- سوپای سەحابەی پاکستان هەشت مامۆستای شیعەیان لە سنوری ئەفغانستان کوشت
قودس
- سوپای پاسداران دەستی بە دروستکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر کردووە
- چوار دیپلۆماتکاری ئازەربایجانی لە تاران و تەبرێز دەرکران
- 99%ی پارێزگای خوڕاسان (زێدی کورمانجەکانی خوڕاسان) روبەڕوی وشکەساڵی بووەتەوە
ئاسیا
- ئەڵمانیا گەورەترین کڕیاری فەرشی ئێرانییە
- لە خوزستان بەهۆی بەستنی بوینباخەوە رێگری لە رێوڕەسمی یەکێتی سەندیکای پارێزەران کرا
- دۆخی دۆلار لە ئێران ناجێگیرە و بووەتە هۆی گرانبوونی کەلوپەل و پێداویستی رۆژانە
ئافتاب
- ئەوەندەی نەماوە پرۆژەیاسای باڵاپۆشی بگاتە پەرلەمانی ئێران
- رۆڵی لایەنگرانی ئەحمەدی نەژاد لە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان دەبینرێت
- یەدەگی دراوی بیانی بەردەستی دەوڵەتی ئێران دەگاتە 23 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار