110
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە ئەو کەسانەى لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەى زیاتر لە 30 خولەک تەلەفۆن بەرکاردەهێنن، ئەگەرى توشبوونیان بە “فشارى خوێن” لە کەسانى دیکە زیاترە
- بەهۆى کەمبوونەوەى دەستى کار لە بەریتانیا، حکومەتى ئەو وڵاتە بەنیازە زیندانیکراوەکان بەکاربهێنێت بۆ کارکردن
- داوا لە پادشاى بەریتانیا دەکرێت ئەڵماسى سەر تاجى شاهانە بۆ ئەفریقیاى باشوورى بگەڕێنێتەوە کە پێشتر لەو وڵاتەوە هێنراوە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بەبێ دادگاییکردن خەڵک دەکوژێت
- لە ئاکامى رووداوێکى هاتوچۆدا لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا لە میسر لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا
- پرسى پەنابەرە سورییەکان لە تورکیا، بووەتە بابەتى گەرمى بانگەشەى هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا
یابان تایمز
- بەهۆى پشووەکانى هەفتەى زێڕین، کەرتى گەشتیاریی یابان بوژانەوەی زۆرى بەخۆوە بینیوە بە تایبەت پاش سوککردنى رێکارەکانى کۆرۆنا
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە لەنێو گەنجانى یاباندا ئەنجامدراوە، نیوەى بەشداربووان گوتویانە ئەگەر بۆ جارێکیش بێت بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە
- ئەو وڵاتانەى دەکەونە ناوچەى زەریاى هیندى و هێمن بیر لە پەرەپێدانى درۆنى سەربازیی دەکەنەوە بەهۆى زیادبوونى گرژییەکان لە ناوچەکەدا
یوئێس ئەى تودەى
- توێژینەوەیەک دەریخستووە “چاتى زیرەکیى دەستکرد” لە پزیشکەکان باشتر وەڵامى پرسیارەکانى نەخۆش دەداتەوە
- ئەو ژنەى هاوسەرە تەقەکەرەکەى داڵدەدابوو دەستگیرکرا، پێشتر لە ویلایەتى تەکساس پێنج کەسى کوشتبوو
- لە ویلایەتى جۆرجیاى ئەمریکا کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر خواردنگەیەکى ماکدۆناڵ و سێ کەس دەکوژێت، دواتریش خۆى دەکوژێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکات هاوکاری عێراق بکەن لە چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاویی
- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان: پابەندین بە بڕیارى نەبوونى پەیوەندى لەنێوان عێراق و ئیسرائیلدا
- بۆ رۆژى دووەم رەئیسى لە دیمەشق بوو.. میدیاکانى سوریا باس لە رێکخستنێکى ئابوورى سورى -عێراقى -ئیرانى دەکەن