22
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- لە بەریتانیا “باشترین” دەرمانی زەهایمەر کە تاوەکو ئێستا هەبووبێت بۆ راگرتنی نەخۆشییەکە دۆزرایەوە
- پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت دەست لە هیچ خۆپیشاندەرێک نادەن کە بڕیارە لە رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی شا چارلز ناڕەزایی دەرببڕن
- دوای هێرشەکەی سەر کرێملین، بەرپرسانی روسیا داوای تۆڵەسەکردنەوەى دڕندانە دەکەن
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین ستایشی هەوڵی گەنجی لادێکان دەکات کە لە بەشی پێشەوەی بەرهەمهێنانی کەرتی کشتوکاڵیدان
- نێردەی ئەمریکا لە چین داوا دەکات ئاڵوگۆڕی خوێندکار و هاوڵاتییانی ئەمریکا و چین زیاتر بێت
- لە چەند شارێکی چین سەگ رادەهێنرێت بۆ ئەوەی یارمەتی نەخۆش بدەن لە نەخۆشخانەکاندا
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی گرانبونی پێداویستی و خۆراکەوە، زیندانەکانی ئەمریکا کاریگەریی زۆری هەڵاوسانیان لەسەرە
- لە رووداوێکی تەمومژاویدا تەرمی حەوت کەس لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما دۆزرانەوە
- لە رووداوێکی تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا، کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا
عەرەب نیوز
- روسیا دەڵێت ئۆکراین هەوڵی کوشتنی پوتینی داوە و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
- سعودیە ئیدانەی هێرشەکەی سوپای سودان دەکات بۆسەر شاندێکى دیبلۆماسی وڵاتەکەی
- لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، ئێران دەست دەگرێت بەسەر دوو کەشتیی نەوتیی جیهانیی لە گەروی هورمزدا
رۆژنامە تورکییەکان
ئانالیز
- حکومەت دەڵێت رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا 43%یە
- وەزیری دەرەوەی تورکیا: یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ تورکیا جێبەجێ نەکردووە
- ئەستەنبوڵ پێویستی بە دوو هەزار و 500 بورجی هێڵەکانی پەیوەندییە
ئایدنلک
- پیشەسازی خۆماڵی سەربازی تورکیا گەیشتووەتە 80%
- هاوپەیمانی پارتە کوردستانییەکان پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکات
- لەو ناوچانەی بومەلەرزە روویداوە، دەست بە پەروەردەی دەروونی منداڵان دەکرێت
یەنی چاغ
- دروشمەکانی هۆداپار لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ پشتگیریکردنە لە حزبوڵلا کە لە لیستی تیرۆری تورکیادایە
- کلچدارئۆغلۆ: دەسەڵات دەیەوێت لە بەرامبەر هەڵبژاردن کودەتا بکات
- مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: دەسەڵات لە دزی و مافخواردن تێر نەبووە
ئاکشام
- ئازاد بارش کاندیدی پارتی چەپی سەوز باسی کۆنتڕۆڵکردنەوەی عەفرین لەلایەن یەپەگەوە دەکات
- عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا یەپەگەی وەک “تیرۆریست” ناوهێنا
- ئەردۆغان: ئێمە دەتوانین هەموو کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەین، پێویستە کەس نێوانی ئێمە و خەڵک تێک نەدات
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- ئەفغانستان 19 بەنداو لەسەر روباری هیرمەند دروستدەکات و ئەوەش هەڕەشە لە هەندێک ناوچەی ئێران دەکات
- ئۆکراین رەتیدەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر کرملین و روسیاش هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکات
- 200 هەزار منداڵ لە ئێران تووشی بەخۆراکی بوون
شەهروەند
- ئێران و سوریا 15 رێککەوتنی هاوکاریان واژۆ دەکەن
- نەخۆشی ئاوڵە لەنێو منداڵانی ئێراندا بڵاوبووەتەوە
- حکومەتی ئێران رەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دەربڕی
قودس
- لە هاویندا حکومەت نرخی کارەبا 40% زیاد دەکات
- دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە پارێزگای سمنان کوژران
- وەزیری ناوخۆی ئێران: نابێت هیچ کەسێک یاساکانی باڵاپۆشی و حیجاب پێشێل بکات
دنیای ئیقتساد
- پەرلەمانی ئێران چاوەڕێی ناردنی پرۆژەیاسای هەمواری بودجە دەکات
- ئیسرئیل بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تورکەمەنستان 20 کیلۆمەتر لە سنوری ئێران نزیک بووەتەوە
- گرانی نرخی ئۆتۆمبێلی بیانی کێشەیەکی گەورەی لە ئێران ناوەتەوە