206
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی کوژرانی “فرسەت مەلەکی” دەڵێت، دوێنێ سێشەممە 2ی ئایاری 2023، لەسەر رێگای سەرەکی نێوان چوارقوڕنە – هیزۆپ، تەقە لە هاووڵاتییەک کراوە بەناوی (ف،ق،ح) ، کاتێک لە ناو ئوتومبێلەکەی خۆیدا بووە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت هاوڵاتیەکە بە سەختی بریندار کرابوو، بەرێکرا بەرەو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەرین دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە و رێوشوێنی تەواو گیراوەتەبەر بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە
ئەیوب وەرتی، زانیاری تازە لەبارەی کوژرانی فرسەت مەلەکی دەخاتەڕوو