ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران، بە یاوەرى شاندى باڵاى حکومى وڵاتەکەى گەیشتنە دیمەشق و بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە دوو رۆژ لە سوریا دەمێنێتەوە.
سەردانەکە لەسەر بانگهێشتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریایە و پرسی ئابورى و ئاوەدانکردنەوەى سوریا لە تەوەرە سەرەکییەکانى گفتوگۆى نێوان رەئیسی و ئەسەد دەبێت.
شاندى یاوەرى رەئیسی ئەمانەن:
▪️ حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران
▪️ مێهرداد بزرباش، وەزیرى رێگەوبانى ئێران و سەرۆکى کۆمیتەى هاوبەشى ئێران و سوریا
▪️ محەمەد رەزا ئاشتیانى، وەزیرى بەرگرى ئێران
▪️ جەواد ئوچى، وەزیرى نەوتى ئێران
▪️ عیسا زارعپور، وەزیرى تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانى ئێران
▪️ غولام حسێن ئیسماعیلى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەرۆککۆمارى ئێران
▪️ محەمەد جەمشیدى، جێگرى بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەرۆککۆمارى ئێران
▪️ عەباس کلەروو، پەرلەمانتارى ئێران
سەردانى رەئیسی، یەکەم سەردانى سەرۆککۆمارى ئێرانە لە پاش 13 ساڵ بۆ سوریا، پێشتر مەحمود ئەحمەدى نەژاد، سەرۆککۆمارى ئەوکاتى ئێران ساڵى 2010 سەردانى سوریاى کردبوو.
محەمەد جەمشیدى، جێگرى بەڕێوەبەرى نوسینگەی سەرۆککۆمارى ئێران، سەردانەکەى بە ستراتیژی و مێژوویی ناوهێنا.