46
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بێدەنگى تورکیا و هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى، دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمیان راگرتووە
- ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەنگى دا لەسەر دوورخستنەوەى گروپى یەکەمى بەڕێوەبەرە گشتییەکان
- ساڵى رابردوو چوار هەزار عێراقى بۆ گەشتکردن روویان لە تونس کردووە و قەبارەى بازرگانى نێوان هەردوو وڵاتیش گەیشتووەتە 46 ملیۆن دۆلار
شەرقولئەوسەت
- ئەردۆغان لەلایەن رکابەرەکانییەوە بەوە تۆمەتباردەکرێت کە “دانووستان”ـى لەگەڵ ئۆجەلان کردووە بۆ بەدەستهێنانى دەنگى کورد
- دانیمارک پێداگرە لەسەر کەمکردنەوەى بوونى سەربازیی خۆى لە عێراق
- تیکتۆک رۆڵى هەبووە لە هەندانى گەنجان بۆ خوێندنەوەى کتێب
قودسى عەرەبى
- ناکۆکییە شاراوەکانى نێوان سودانى و حەلبووسى: بودجە، دامەزراندن و ترسى دوورخستنەوە لە پۆست
- بەهۆى شەڕ و پێکدانەکانى سودانەوە تائێستا 330 هەزار کەس ئاوارەبوون و 100 هەزاریش داواى پەنابەرییان لە وڵاتانى دراوسێ کردووە
- لە بۆردومانێکى ئیسرائیلدا لە سوریا حەوت کەس لە سوپاى رژێم و میلیشا ئێرانییەکان کوژران
عەرەب
- چوارچێوەى هەماهەنگى سوننى، یارییەکى حەلبووسییە یان پێویستییەکى سیاسى
- قاهیرە هۆشداریی دەدات لە ئاستەنگى نوێ بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرە سودانییەکان
- ئێران کارى ژمارەیەک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانى لە سعودییە دەستپێدەکاتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرکردەیەکی فەلەستینی لەزینداندا، کەرتی رۆژئاوا لە دۆخێکی ناهەمواردایە
- سەرەڕای رازیبوونی لایەنە شەڕکەرەکانی سودان بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ، شەڕ بەردەوامە
- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئێستا کاتی ئەوە نییە لەبارەی پرسەکانی مافی مرۆڤەوە لەگەڵ تاڵیباندا دابنیشن
چاینە دەیلی
- کردنەوەی دەروازەکانی چین و گەشەسەندنی وڵاتەکە، ئابوریی ناوچەی ئاسیای سەر دەریای هێمنی بوژاندۆتەوە
- وڵاتانی ئاسیای سەر دەریای هێمن بەرەپێشچوونی باشیان بەخۆیەوە بینیوە لە بواری هەنگاونان بەرەو بەکارهێنانی وزەی خاوێن
- بەهۆی چالاکییە کلتورییەکانی مانگی ئایار لە چین، کەرتی گەشتیاریی لە چین لە ئاستێکی بەرزدایە
واشنتن پۆست
- بەگوێرەى داتاکانی کۆشکی سپی ئەمریکا، ژمارەى کوژرا و بریندارانی سەربازانی روسیا لەمساڵدا لە بەربوونەوەدایە
- تاوەکو ئێستا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین هیچ پرسێکی لەگەڵ کۆشکی سپی لەبارەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پنتاگۆن باس نەکردووە
- زیاتر لە 11 هەزار نوسەری تەلەڤزیۆن و فیلم لە کۆمپانیای هۆڵیود مانیانگرتووە کە لە 15 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە
گاردیان
- چەند سزایەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە رێوڕەسمى تاج لەسەرنانی پاشای بەریتانیا، دەخرێنە چوارچێوەی یاساوە
- چەند هیوایەک بۆ زیادکردنی موچەی پزیشکانى پلە مامناوەند لە بەریتانیا بەدیدەکرێت
- بەگوێرەی راپۆرتێک، ئازادی رۆژنامەگەریی لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهاندا لە دۆخێکی خراپدایە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- ئاسایشی هەڵبژاردن لە تورکیا لەژێر مەترسیدایە
- لە ئەستەنبوڵ 17 ئەندام و چاودێری پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردنەکان دەستگیرکران
- چیدەم کلچگون ئۆچار هاوتەبێژی پارتی چەپی سەوز: دەسەڵات بە هێرشەکانی ئەنجام بەدەست ناهێنێت
تورکیە
- حکومەت بەنیازە کارکردنی رۆژانەی کارمەندەکانی بۆ شەش کاتژمێر لە رۆژێکدا کەم بکاتەوە
- ئەردۆغان: ئێمە هیچ کاتێک مەزهەبمان نەکردووەتە کێشە
- کرێی خانووەکان لە تورکیا 25% زیادیان کردووە
ئاکشام
- لە بیرە نەوتەکانی چیای گاباری شڕنەخ (باکوری کوردستان) دەتوانرێت رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێندرێت
- لە ئەستەنبوڵ 13 کەس بەتۆمەتی دروستکردنی ناسنامەی میت و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان دەستگیرکران
- لە کۆبوونەوەی جەماوەی کلچدارئۆغلۆدا لە وان دروشم بۆ ئۆجالان گوترایەوە
بیرگوون
- لە 60 ناوچە و شاری تورکیا خۆپیشاندان بەبۆنەی 1ی ئایار جەژنی کرێکارانەوە بەڕێوەبراون
- جەهەپە 500 هەزار کەسی بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدان ئامادەکردووە
- کلچدارئۆغلۆ متمانەی بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا نییە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئۆردن داوایان کرد هێزە بیانییەکان لە سوریا بکشێنەوە
- رەئیسی ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەشار ئەسەد سەردانی سوریا دەکات
- بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا
جمهوری ئیسلامی
- حکومەت بڕیاریدا 11 هەزار مامۆستا و کارمەند لە بواری پەروەردە و فێرکردن دابمەزرێنێت
- %15ی هاوسەرگیرییەکان لە ئێران روبەڕوی نەزووکی دەبنەوە
- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کامێرا چاودێرییەکانی لە ناوەندە ئەتۆمیەکان ئێران چالاک کرد
شەهروەند
- کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری بووەتە هۆی چەندین رووداوی دڵتەزێن لەم بەهارەدا
- بەرپرسانی سوریا هاشتاگی “بەخێر بێی میوانی ئازیز”یان بەهۆی سەردانی رەئیسی بڵاوکردەوە
- پۆلیسی ئێران هۆشداری لە چەندین باندی ساختەکاری و فریودان دەدات کە ئەندامەکانیان جلی پۆلیس لەبەر دەکەن
قودس
- 40 هەزار گەنجی ئەفغانی لە ئێران دەخوێنن
- ئێران دەیەوێت لە ئاوەدانکردنەوەی سوریادا بەشدار بێت
- حکومەت دەیەوێت وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی لە یەکدی جیا بکاتەوە و بکرێتە دوو وەزارەت