96
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گەڵف نیوز
- دوبەی ریکۆردی خێراترین بوژانەوەی کەرتی گەشتیاریی تۆمارکردووە و سەردانی گەشتیاران 98%ی پێش کۆرۆنا زیاترە
- توڕەیی لە چاکسازییەکانی یاسای خانەنشینی گڕی بەردایە رۆژی جیهانی کرێکاران لە فەرەنسا
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت رەنگە 800 هەزار کەس لە گرژییەکانی سودان رابکەن
گاردیان
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داوای کۆمەڵێک کەشتی دەکات بۆ ئەوەی وەک شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کۆچبەران دابینیان بکات
- لە بەریتانیا هۆشداری دەدرێت لەبارەی شکستی دیاریکردنی دووگیانی لەدەرەوەی منداڵدان کە ژنانێکی زۆر بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن
- ئەمریکا دەڵێت لە شەڕی ئۆکرایندا 100 سەربازی روسیا بوونەتە قوربانی
یوئێس ئەی تودەی
- گەڕان و پشکنین بەدوای ئەوکەسەی پێنج دراوسێی خۆی لە تەکساسی ئەمریکا کوشت، فراواندەکرێت
- ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا گرێبەستیان هەیە، بەڵێنی دامەزراندنی کارمەندانی فرەنەتەوەییان شکاندووە
- پیسکردنی هەوا و دەنگی بەرز، قەدەغەی بەکارهێنانی ئامێرە بچوکەکانی بڕینی چیمەن و پاککردنەوەی شەقامەکان فراوانتر دەکات
چاینە دەیلی
- کەرتی تایبەتی چین پێویستی بە پاڵپشتی زۆر هەیە بۆئەوەى بەتەواوی ببوژێتەوە
- حکومەتی چین یاسایەک دەردەکات بۆ قەدەغەکردنی ئەویاریانەی کە رۆڵی کوشتنیان تێدایە
- گروپی G7 دەتوانێت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر روسیا، ئاسانکاریی بکات بۆ هێنانەکایەی گفتوگۆی ئاشتی لە ئۆکراین
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: سەربەکەوین سێ وەزیری ژنمان دەبێت
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ: گەورەترین پرۆژەمان ماف، دادپەروەری و یاسایە
- دەسەڵات لە یەکی ئایاردا جارێکی دیکە دەستی بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کرد
ئاکشام
- بە بەشداری ئەردۆغان فڕۆکەی خۆماڵی ‘کان’ رادەستی هێزی ئاسمانی تورکیا کرا
- دوای هەڵبژاردن حکومەت موچەی خانەنشینان زیادی دەکات
- مانگێک بێبەرامبەر غازی سروشتی بە هاوڵاتیان دەدرێت
تورکیە
- کلچدارئۆغلۆ: تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە
- لەم ماوەیەدا لە چیای گاباری شڕنەخ کارکردن لە بیرە نەوتییەکان کۆتایی دێت
- کۆمپانیاکانی ئەوروپا و ئەمریکا بە کۆمەڵ کارمەندەکانیان دەردەکەن
یەنی ئاسیا
- گوتەبێژی پارتی باش: لە یەکەم خولدا کلچدارئۆغلۆ سەردەکەوێت
- تەمەل مولائۆغلۆ سەرۆکی پارتی سەعادەت: پێویستە عەقڵیەت لە تورکیا بگۆڕێت
- داودئۆغلۆ: کار بۆ ئازادی، مافی مرۆڤ و دادگای سەربەخۆ دەکەین
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- کۆگاکانی دەرمان لە ئێران ئاستێکی کەم دەرمانیان تێدایە
- ئەو موچەیەی بۆ کرێکاران دیاری کراوە ژیانیان دابین ناکات
- بە بەشداری رەئیسی یەکەمین بزوێنەری فڕۆکەی ئێرانی تاقیکرایەوە
ئیتلاعات
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانی ئەتۆمی ئێران بەردەوامن
- ساڵی رابردوو سێ هەزار پزیشک و پەرستار هەوڵیانداوە ئێران جێبهێڵن
- کرێکاران داوای ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە دەکەن بۆ زیادکردنی موچەکانیان
ئافتاب
- ساڵی رابردوو هەزار و 900 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە
- جارێکی دیکە نرخی گۆشتی مریشک لە ئێران گران بوو
- لە ئێران ئەمساڵ 51 هەزار کەسی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
قودس
- ئێران و هیندستان دەیانەوێت بە بەکارهێنانی تومەن و رۆپییە پەرە بە بازرگانی بدەن
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگرتنی کەشتیەکی ئەمریکی لە کەنداو پشتڕاستکردەوە
- لە فەرەنسا بە بەشداری ملیۆنێک و 500 هەزار کەس گەورەترین خۆپیشاندانی کرێکاری ئەنجامدرا