80
دەیلی مەیڵ
- دوای چەندین هەفتە لە ئاژاوەی سیاسی، سوناک دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئاسیایی و گەنج لە سەردەمی مۆدێرندا
- روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆکراینا لە کۆتا قۆناغەکانی دروستکردنی بۆمبی پیسدایە
- ژنێکی دەستگیرکراوی ئۆکراینا دواى ئازادکردنى باسی توندوتیژیەکانى سەربازانی روسیا بەرامبەر بە ژنان دەکاتگاردیان
گاردیان
گاردیان
- ریشی هۆشداریی داوەتە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران یان یەکبگرن یاخود دەمرن، بەڵێنیش دەدات کاری لەپێشینەی سیاسەت بێت نەک کەسایەتییەکان
- سوپای میانمار لە کۆنسێرتێکی میوزیکی گروپە یاخیەکانی وڵاتەکەیدا 60 هاوڵاتی کوشت
- رۆژنامەنوسێکی روسی بە تاوانی هاندانی جینۆسیاید تۆماتباردەکرێت، دوای ئەوەی داوای کردبوو منداڵانی ئۆکراینا بخرێنە نێو روبارەکانەوە یان بە زیندوی بسوتێندرێن
فاینەنشەڵ تایمز
- ریشی سوناک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئامادەدەکات و بەڵێنی چارەسەری ئاڵنگارییەکى گەورەی ئابوری دەدات
- پەرلەمانتارانی باڵی چەپی دیموکراتەکانی ئەمریکا داوا دەکەن بایدن راستەوخۆ لەگەڵ پوتین گفتوگۆ بکات
- وەزیری دارایی تورکیا، بەرگریی لە پەیوەندییە ئابوریەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا دەکات
ئیندپێندێنت
- لە راپرسییەکیدا دەرکەوتووە نزیکەی 400 هەزار کەس لە خوێنەرانی رۆژنامەکە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دەکەن لە بەریتانیا سەرەڕای ئەوەی دوێنێ سەرکوەزیرانی نوێ هەڵبژێردراوە
- هیندستان داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتەکەوە، بەزوترین کات ئۆکراینا جێبهێڵن
- بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال، چین دوو ورچی پاندا بە دیاریی بۆ قەتەر دەنێرێت