18
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئاگربەستێکی تازە لە سودان راگەیەنرا و چاوەڕێ دەکرێت هەر دوو لایەنی شەڕەکە بچنە نێو گفتوگۆ و دانوستانەوە
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ئامادەیە پێشوازیی لەو ئاوارە سوورییانە بکات کە لە لوبنان و سودانەوە هەڵدێن
- روپێی هیندی بەرەو جیهانیبوون هەنگاو دەنێت
عەرەب
- ناکۆکیی نێوان لایەنە کوردییەکان رۆڵی لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراقیان لاوازکردووە
- موقتەدا سەدر هەڵمەتێکی بۆ “پاکسازیی” لەنێو رەوتەکەیدا دەستپێکردووە
- قەتەر دەیەوێت لە رێگەی میوانداریکردنی چالاکیی وەرزشی و رۆشنبیرییەوە “خەمۆکیی پاش مۆندیال” بڕەوێنێتەوە
قودسی عەرەبی
- تۆمەتبارێکی “دزیی سەدە” رایکرد بۆ ئیمارات
- فێستیڤاڵی بەهار لە موسڵ دروشمی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە بەرزدەکاتەوە
- وەقفی سوننی رەتیدەکاتەوە مزگەوتی رەحمان سووتێنرابێت و هاوکات گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش بۆ شنگال کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە
زەمان
- پاش کۆتاییهاتنی سەردەمی داعش فێستیڤاڵی بەهار جارێکی دیکە خەندە دەخاتەوە سەر لێوی موسڵاوییەکان
- وەزارەتی پەروەردەی عێراق رێوشوێنی توند دەگرێتە بەر بۆ رێگریکردن لە دزینی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ
- هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە ئیسپانیا راهێنان دەکات و خۆی بۆ مۆندیالی ئەرجەنتین ئامادە دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- پەرستارانی نەخۆشی شێرپەنجە لە بەریتانیا بۆ یەکەمجار لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکە ماندەگرن
- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا فڕۆکەیەکی دیکە بۆ رزگارکردنی هاوڵاتییەکانی لە سودان دەنێرێت
- وڵاتانی کەنداو ئامادەن هاوکاریی بەریتانیا بکەن بۆ دەربازبوون لە قەیرانی وزەی وڵاتەکە
واشنتن پۆست
- زۆربوونی رووداوەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا، وای لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە کردووە تەقە لە خەڵکی نەناسراو بکەن
- دادگای ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەو کەسە بێ ماڵانەی کە کێشەی دەرونیان هەیە ناچار دەکات چارەسەری درێژخایەن وەربگرن
- روسیا دەیەوێت ئەلێکسی ناڤالین، زیندانی سیاسی بکوژێت بەوپێیەی تەلەفۆن و سەردانی کەسوکاری لێ قەدەغەکردووە
چاینە دەیلی
- هێزی دەریایی چین کۆتایی بە ئەرکەکەی بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی چین لە سودان هێنا
- لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین سڵاو و هیوای سەلامەتی بۆ کرێکارانی وڵاتەکەی دەنێرێت
- بەهۆی پشوی جەژنی کرێکارانەوە، کەرتی گەشتیاریی لە چین قەرەباڵخی زۆری بەخۆیەوە بینیوە
عەرەب نیوز
- شەڕە تەقە لە سودان بەردەوامە، سەرۆکوەزیرانی پێشوو هۆشداریی دەدات و ئەنجومەنی هەماهەنگیی کەنداو داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
- ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان بۆ گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە
- حوسییەکانی یەمەن سەرکردەیەکی سوپای ئەو وڵاتە دوای 8 ساڵ زیندانی ئازاد دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- ئەردۆغان دەڵێت ئۆپۆزسیۆن خەیاڵی “تورکیای کۆن”ـی هەیە
- لە کۆبانێ دەزگای هەواڵگریی تورکیا “میت” سەبری عەبدوڵڵا سەرۆکی هەواڵگری یەپەگەی کوشت
- لە شرناخ ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی وەرگەڕا و دوو سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا
جومهوریەت
- ملیۆنان کەس لە ئیزمیر بەشدارییان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی هاوپەیمانی گەل دا کرد
- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی چەپ دەڵێت ئەم هەڵبژاردنە دژی “بە تاڵیبانبوونی تورکیا” ئەنجامدەدرێت
- کرێکارانی تورکیا لە کاتێکدا پێشوازیی لە رۆژی کرێکاران دەکەن کە هەڵاوسان لە ئاستێکی بەرزدایە
یەنی شەفەق
- ئەردۆغان دەڵێت گولەن و پەکەکە پشتگیریی لە “بای بای کەمال” دەکەن
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەڵێت لە 14ی ئایاردا ماسکەکان دەکەون
- سێ سەربازی تورکیا لە گرێ سپی کوژران
تورکگوون
- ئەردۆغان دەڵێت تاوەکو ئێمە هەبین “دەمیرتاش” نایەتە دەرەوە
- پرۆسەی ناردنی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی بۆ بەردەم ماڵی کڕیارەکان دەستپێدەکات
- مێزی شەش لایەنەکە بە بەشداریی “گولەن و پەکەکە” بووەتە مێزی نۆ لایەنەکە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- بەهۆی شڵەژانی بازاڕی ئۆتۆمبێل و دۆسیەی گەندەڵییەوە پەرلەمانی ئێران متمانەی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی سەندەوە
- ئەو بودجەیەی بۆ باشکردنی کەشوهەوای تاران دیاریکراوە، بەشی کڕینی 20 پاسی تازە ناکات
- ئەمساڵ لە ئێران 11 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێندرێت
شەهروەند
- ڤایرۆسێک لە نێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە ڤاکسینی نییە
- وەزیری دەرەوەی ئێران: کەنداوی فارس ناسنامەیەکی رەتنەکراوەی ئێران و ناوچەکەیە
- 80%ی حاجیانی ئەمساڵی ئێران تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە
قودس
- لە ئێران رۆژ بە رۆژ نرخی کتێب گرانتر دەبێت
- دوو سیخوڕی فەڕەنسی لە ئێران دەستگیرکران
- سی ئێن ئێن دەڵێت ئەوروپییەکان متمانەیان بە ئەمریکا نەماوە
ئافتاب
- نرخی دەرمانێکی هەڵامەت لە ئێران بەرزبووەتەوە بۆ 500 هەزار تومەن
- کرێکارانی ئێران لە یاسای کار بێبەشن
- لە سێ مانگدا ئێران ملیارێک و 567 ملیۆن مەتر سێجا غازی رەوانەی تورکیا کردووە