29
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەرۆکایەتی پەرلەمان: پەسەندکردنی بودجە نزیکە
- سەرۆککۆماری عێراق لە تارانەوە داوا دەکات پشکی ئاوی عێراق لەبەرچاوبگیرێت
- لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار، بەردەوامی گرانی بازاڕ هاوڵاتیانی شەکەت کردووە
شەرقولئەوسەت
- رەئیسی رەخنە لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا دەگرێت لە عێراق، لەتیف رەشیدیش جەخت دەکاتەوە لەسەر ئاسایشی هەرێمی
- تاران هەرەشەی دەرکردنی 4 هەزار کارمەند دەکات لە کۆمپانیاکانی غاز
- بانکی نێودەوڵەتی: لوبنان خاوەنی بەرزترین رێژەی هەڵئاوسانە لە نرخی خۆراک لە جیهاندا
عەرەب
- سودانی و مالکی..دەستشکانەوە پەلدەکێشێت بۆ گۆڕانکاری وزاری سنوردار
- لێدوانەکانی لەتیف رەشید لەسەر دۆسیەی ئاو، رەنگە ببێتە هۆی توڕەیی ئێران و ئیحراجی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوخۆ
- بورهان سەربکەوێت یان شکست بهێنێت، سوپای سودان رووبەرووی مەترسی بەردەوام دەبێتەوە بەهۆی زیادبوونی هێزە چەکدارەکان
ئەلعالەم
- پەرلەمانتاران: گۆڕانکاری وزاری تەنها “ناکۆکی سیاسی”یە
- عێراق چوار هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەڕێنێتەوە
- ئێزیدیەکان هۆشداری دەدەنە حکومەتی سودانی لە بەردەوامی سیاسەتی پشتگوێخستن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر ببێتە سەرۆکی حکومەت لەبواری خزمەتگوزاریدا، لە تۆنی بلێری سەرۆکوەزیرانی پێشووش چاکسازییەکانی باشتر دەکات
- لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا، پۆلیسی بەریتانیا بەهۆی بەهاناوە نەچوونیانەوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 440 کۆچبەری ئاویی
- لە 6ی مانگی داهاتوودا، ملیۆنان کەس بەیەکەوە لەدوای تاج لەسەرنانی، بەڵێنی پشتیوانی بۆ شا چارڵزی بەریتانیا دەڵێنەوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- ئەمساڵ ئاهەنگ و گەشتی گەشتیارانی چین دوای هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا، بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیان پێکردووەتەوە
- وەزیری تەندروستی چین دەڵێت پێویست ناکات هاوڵاتیانی هۆنگ کۆنگ دووبارە ماسک ببەستنەوە
- سەرەڕای هەوڵەکانی سەرۆکی چین بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە ئۆکراین، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوا پێیانوایە چین لایەنگیری روسیا دەکات
واشنتن پۆست
- لە روداوێکی تەقەکردندا، پیاوێک لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، پێنج لە دراوسێکانی کوشت
- وڵاتە زلهێزەکانی جیهان خۆیان لەو کێشانە لادەدەن کە ئەمریکا دەستی تێوەردەدات و بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن
- گرانبەهایی تاج و پۆشاکی پاشای بەریتانیا، دەبێتە سەرنجی رەخنەکانی سەر دەوڵەمەندی بنەماڵی شاهانە
عەرەب نیوز
- سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت سودان خەریکە دەڕوخێت
- خاڵەکانی پشکنینی سوپای ئیسرائیل و هێرشی ئیسرائیلییە هاوردەکان، فەلەستینییەکان ئازاردەدات
- بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەنگلادیش بۆ ئاستی مێژوویی، ئاسایشی خۆراک وتەندروستی وڵاتەکە دەخاتە مەترسییەوە
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان بڕیاریداوە پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ بکات
- عەرەبەکانی باتمانیش لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن
- هاوڵاتیەکی کورد 70 کیلۆمەتری بڕیوە بۆ ئەوەی لە هامبۆرگ دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات
ئانالیز
- ئەردۆغان: لە ئەدەنە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە 14 هەزار و 930 یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەین
- داهاتی گەشتیاری تورکیا 32.3% زیادی کردووە
- لە تورکیا رۆژ بە رۆژ بەهای مووچەی مانگانە کەم دەبێتەوە
حوریەت
- ئەردۆغان ئەو دوو تورکەی ناساند کە بڕیارە بچنە بۆشایی ئاسمان
- کلچدارئۆغلۆ: لێگەڕێن خەڵک بە سەردەخەنەوە بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان
- کۆماندۆکانی ئێران بە هەلیکۆپتەر هەڵیانکوتایە سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگر کە نەوتی بەرەوە ئەمریکا دەبرد
یەنیچاخ
- نرخی هێلکەیەک لە تورکیا گەیشتووەتە سێ لیرە و نیو
- کلچدارئۆغلۆ: ئایا گەل لە 14ی ئایاردا دەنگ بەم هەموو نەهامەتییە دەدات؟
- سەرۆکی پارتی باش: لە هەر 100 گەنجی شاری روحا (ئورفا) 12 گەنج بێکارن
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- لە ئێران هۆشداری لە کەمی و گرانبوونی دەرمان دەدرێت
- خامنەئی بۆ عەبدولەتیف رەشید: داواکاری ئێران پێشکەوتنی عێراقە
- لە دەریای عومان ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوتی ئێراندا گرتووە
ئیتلاعات
- رەئیسی و عەبدولەتیف رەشید لەبارەی بەهێزکرنی پەیوەندی ئێران و عێراق کۆبوونەوە
- تاوەکو 30 ساڵی دیکە پێویستییەکی زۆر بە ئاو بۆ کشتوکاڵ دەبێت و قەیرانی ئاو گەورە دەبێت
- رەئیسی بەم نزیکانە سەردانی سوریا دەکات
کەیهان
- بازرگانی وڵاتانی ئەوراسیا لەگەڵ ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
- چامسکی: روسیە لە ئۆکراین، مرۆڤانەتر لە ئەمریکا لە عێراق دەجووڵێتەوە
- خامنەئی: تەنانەت هەبوونی ئەمریکیەکیش لە عێراق زۆرە
مەردوم سالاری
- 70 پەرلەمانتار کە ئۆتۆمبێلی بەرزیان وەرگرتووە روبەڕوی رەخنە دەبنەوە
- کەمئەندامانی ئێران بەتەواوی متمانەیان بە بەڵێنەکانی حکومەتی ئێران نەماوە
- لە ئێران 200 کەس لە جەژنی رەمەزاندا گیانیان لەدەستداوە