36
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بەمنزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- شارەزایان هۆشداری دەدەن لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان و زیادبوونی سەرچاوەی بڕیار
- سەرچاوە ئاوییەکان: خەزانی ئاو بەشی پێویستی ئەمساڵى وڵات ناکات
شەرقولئەوسەت
- سودانی هێشتا پارێزگاری لە پۆستەکەی دەکات وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق
- لوتکەی سوری-ئێرانی بەڕێوەدەچێت بۆ هاوکاری ستراتیجی
- سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل گفتوگۆ دەکەن لەبارەی ئاڵنگاریە هەرێمیەکانی بەردەمیان، چاویان لەسەر ئێرانە
قودسی عەرەبی
- ئێزیدیەکان لە شەنگال هێرشدەکەنە سەر مزگەوتێک بەهۆی گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارە سوننەکان
- پلاسخارت رەخنە لە بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین لە عێراق دەگرێت
- عێراق نزیکە لە رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمى کوردستان
عەرەب
- دەشتی نەینەوا گۆڕەپانێکی ململانێی بەردەوامە لەنێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سەر بە ئێران
- ئەردۆغان دەبێت شکست بهێنێت ئەگەر براوەش بێت
- لە سودان راگەیاندنی ئاگربەست بە مانای وەستانی جەنگ و روبەڕوبونەوە نایەت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سوڵتان نەیادی، کەشتیوانی ئاسمانیی وەک یەکەم عەرەب لە بۆشایی ئاسماندا و لە دەرەوەی کەشتییەکەدا رێدەکات
- دۆخی شەڕی سودان تا دێت خراپتر دەبێت و دەیان هەزار کەس بەرەو سنورەکان ئاوارەبوون
- نوێنەری سودان لە بەریتانیا هێزەکانی پشتیوانی خێرا تۆمەتباردەکات بەو خوێنڕێژییەی لە وڵاتەکەدا بەرپابووە
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی کەمی ستافی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا، هەر نەشتەرکارێک لە دوو هەفتەدا تەنها یەک جار نەشتەرگەریی دەکات
- پێشبڕکێکارێکی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان دەڵێت رەنگە جۆ بایدن لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بمرێت، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە
- گاری لینێکەر، پێشکەشکاری وەرزشی بەریتانیا دەڵێت نابێت بەڕێوەبەری بی بی سی لەلایەن حکومەتەوە هەڵبژێردرێتەوە
چاینە دەیلی
- ئابوری چین رووی لە بوژانەوەیە، بەڵام خواستی ناوخۆیی وڵاتەکە لە ئاستی پێویستیدا نییە
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئەنگۆلا دەکات بەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس بەهۆی لافاوەوە
- پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ دروستکردنی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 6G لە چین بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە
یوئێس ئەی تودەی
- لێکۆڵینەوەکانی دادگا دەریدەخەن ئەو کەسەی بەڵگەنامەکانی پنتاگۆنی دزەپێکردووە، جبەخانەیەکی سەربازی هەبووە
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، شاخە بەفرینییەکانی ئەو ویلایەتە دەستیان بە “توانەوەیەکی گەورە” کردووە
- شێرپەنجەی منداڵدان لە ژنانی گەنجی ئەمریکا رووی لە زیادبووندایە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: ئەو پارەیە دەگەڕێنمەوە کە بە چەتەکان دراوە
- ئەردۆغان بەهۆی نەخۆشیەوە بە ئۆنلاین بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەیەکی وزەی ئەتۆمی کرد
- دەسەڵات بڵاوکراوە بە دروشمی “دەمیرتاش ئازاد دەکەین و دەیکەن بە جێگری سەرۆککۆمار” بە لۆگۆی جەهەپەوە بڵاودەکاتەوە
سەباح
- حکومەت لە مانگی تەموزدا موچەی خانەنشینان زیاد دەکات
- لە ئیزمیر باڵەخانەیەکی گەورە و مۆدێرنی هەشت نهۆمی بەتەواوی سوتا
- لە ئەرزەڕۆم خەڵکێکی زۆر کەم بەشداریان لە کۆبوونەوە جەماوەریەکەی مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش کرد
حوریەت
- کلچدارئۆغلۆ بەڵێنیدا نرخی بندوق بکاتە چوار دۆلار کە تورکیا یەکەم وڵاتی بەرهەمهێنانی بندەقە
- دۆخی ئەردۆغان باش بووە و لە ئیزمیر کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات
- لە سودان تەقە لە فڕۆکەیەکی تورکی کرا، کە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی تورکیا گەشتی بۆ ئەو وڵاتە کردبوو
قەرار
- لە ناوچەی نسێبینی مێردین “چاوشێک”ـی پسپوڕی سوپای تورکیا لە شەڕدا کوژرا
- ئەحمەد داودئۆغلۆ: شۆڕشێکی هزری لە تورکیا بەرپا دەکەین
- عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دەڤا بەڵێنی دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا دەدات