زووم، ئاژانسەکان:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئەوەی لە سودان روودەدات شەڕی نێوان دوو ژەنەراڵ نییە، بەڵکو قەیرانێکە کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چەند لایەنێک هەن کە رۆڵیان هەبووە لە پەرەپێدانی ڕووبەڕوبوونەوەی فەرماندەی سوپا، عەبدولفەتاح ئەلبورهان و فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەگەڵۆ.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەردوو تەلەفزیۆنی عەرەبیە/ حەدث” باسی لە کێشەو گرژییەکانی سودانی کرد و گوتی: لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی دراوسێی سودانە کار بۆ سەقامگیری ئەو وڵاتە بکەن”، داواشی لە هەموو وڵاتان کرد دەستوەردانی نەرێنی لە دۆخی سودان نەکەن .
الأمين العام للأمم المتحدة #أنطونيو_غوتيريش يوجه رسالة مؤثرة للشعب السوداني عبر #العربية: مصدوم ومنزعج مما يحدث لشعب سخي شجاع.. لن نتخلى عنكم وسنفعل كل ما بوسعنا من أجلكم #الخرطوم #السودان pic.twitter.com/DIPqITe31E
— العربية (@AlArabiya) April 28, 2023
گۆتێرێس لە رێگەی کەناڵی”عەرەبیە / حەدەس”ەوە بانگەوازی بۆ سودانییەکان کرد و گوتی “دەمانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ”، هەروەها پەیامێکی ئاراستەی سودانییەکان کرد گوتی: ، “لەگەڵتان دەبین و لە سودان دەمێنینەوە”.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت “بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سودان” ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا “سێ ئاگربەست لە سودان راگەیەندراوە” بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە وەستاندنی گرژییەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس گوتی: هەمووان ئامادەن بچنە سودان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەلبورهان و حەمیدتی قسە بکەن، دەشڵێت “لەگەڵ ئەو دوو لایەنە قسەم کرد و ئەوانیش خواستی خۆیان دەربڕی بۆ وەستاندنی شەڕەکە”.
“جەنەڕاڵەکان لە سودان دەبێت گوێبیستی وڵاتانی دەوروبەریان بن”، “پێشبینیمان نەدەکرد شتەکان لە دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچێت”. بەگوتەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
بەردەوامبوونی شەڕ لە سودان دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکە
لەبارەی بەردەوامبونی جەنگی ناوخۆیی لە سودان ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیلەوەکرد، بەردەوامبوونی شەڕ لە سودان دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوەشکرد کە چارەسەری کێشەکانی ئەفریقا دەبێت لە نێوەندگیری ئەفریقاوە سەرچاوە بگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە لە سودان گرژیی و شەڕ لە نێوان سوپاى سودان، بەسەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا بەسەرۆکایەتى محەمەد حەمدان دەگەلۆ ناسراو بە “حمێدتى” بەردەوامە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی سودان، لە شەڕەکاندا تا ئێستا لانیکەم 512 کەس کوژراون و هەزاران کەسیش برینداربوون. بەهەزاران کەسیش لە شارەکانی خۆیان بەهۆی شەڕی نێوان دوو جەنەڕالەکە ئاوارەبوون
پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی دۆخی منداڵانی سودان رایگەیاندبوو: بەهۆی جەنگی ناوخۆی سودانەوە زیاتر لە 11 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش لە منداڵان دووچاری کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و دەرمان بونەوەتەوە.