62
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- چاودێران دەڵێن پۆلیسى لەندەن رەنگە نەتوانێت ئەو کەسانە دیارى بکات کە چەند جارێک خەڵکیان کوشتووە
- بەردەوامى دیاردەى قومارکردن لە بەریتانیا حاڵەتەکانى خۆکوشتن زیاتر دەکات
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکى تازە دەرکەوتووە باوباپیرانى شاى ئێستاى بەریتانیا لە دیاردەى بە کۆیلەکردنى خەڵک لە سەدەکانى پێشوودا تێوەگلاون
یوئێس ئەى تودەى
- ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پلانێکى پارتى کۆمارییەکان بۆ قەرزکردن پەسەند دەکات
- جۆ بایدن دەڵێت مانۆڕە سەربازییەکانیان لەگەڵ کۆریاى باشور لە نێوان زەریاى هێمن و هیندى زیاتر دەکەن بۆ روبەڕوبونەوەى مەترسییەکانى کۆریاى باکور
- پزیشکێک لە ئەمریکا ماسکێکى یاریکردن دادەهێنێت بۆ منداڵان تاوەکو بەنجکردنى پێش نەشتەرگەییان ئاسان بکات
چاینا دەیلى
- بەرپرسانى باڵاى چین لە هەموو بوارەکاندا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ بەرەو پێشبردنى پرۆسەى بە مۆدێرنیزەکردنى وڵاتەکەیان
- سوپاى چین زیاتر لە 700 کەسى چینییان لە سودان رزگار کردووە
- ورچێکى چینى پاش 20 ساڵ لە بەشداریکردنى لێکۆڵینەوەیەک لە ئەمریکا گەڕێنرایەوە چین
عەرەب نیوز
- هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ درێژکردنەوەى ئاگربەستەکەى سودان بەردەوامە
- فەڵستین هێزێکى تایبەت پێکدەهێنێت بۆ روبەڕوبونەوەى دیاردەى دزیکردن لە کەرتى رۆژئاوا
- سعودیە تاوەکو ئێستا 2700 کەسى لە سودانەوە بۆ وڵاتەکەى گواستووەتەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- وەزیرەکانى عێراق بەشێوەیەکى نائاسایی چالاکبوونە لە ترسى ئەوەى گۆڕانکاریيە وەزارییەکانى سودانى بیانگرێتەوە
- رووسیا بۆ وڵاتانى رۆژئاوا: گرژیی ئەتۆمییمان ناوێت، بەڵام “ئارامگرتنمان” تاقى مەکەنەوە
- دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى چاودێرى لایەنگرە هەڵاتووەکانى عومەر بەشیرى سەرۆکى پێشووى سودان دەکات