38
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دەوڵەتى یاسا دروستکردنى هەرێمى تازە لە عێراق بە مەبەستى دەستکەوتى سیاسى رەتدەکاتەوە
- لە مانگى رابردوودا هەڵاوسان لە عێراق بە رێژەى 0.7% کەمیکردووە
- بە بڕى 8 ملیار دینار سەرپێچى لە گۆڕینى رەگەزى زەویدا کراوە
شەرقولئەوسەت
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان: لە یەک مانگدا 850 ملیۆن دۆلار زیانمان بەرکەوتووە، بەهۆى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم
- واشنتن جارێکى دیکە “ئاساییکردنەوەى” پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق رەتدەکاتەوە
- شاندێکى چین دەچێتە ئۆکراین و واشنتنیش پێشوازى لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى زێلینسکى و شى دەکات
عەرەبى جەدید
- ئەمڕۆ 6 مانگ بەسەر کابینەکەى سودانیدا تێدەپەڕێت و هێشتا بەڵێن و رێککەوتنەکان جێبەجێنەکراون
- یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى لەنێوان شى و زێلینسکى لە سەرەتاى دەستپێکردنى هێرشەکانى رووسیاوە بۆسەر ئۆکراین
- دانیشتووانى سودان کە 45 ملیۆن کەسە، زیاتر لە 65%ـیان لەژێر هێڵى هەژارییەوەن
عەرەب
- موچەى فەرمانبەرانى سلێمانى، فڕێدرایە نێو ناکۆکییەکانى یەکێتى و پارتییەوە
- غەنووشى و دەمیرتاش و دژبەیەکییەکانى ئەردۆغان
- هەڵاتنى سەرکردە ئیسلامییەکان لە زیندان، سوپاى سودان “رووگیر” دەکات و راستگۆیی هێزەکانى پشتیوانى خێرا زیاتر دەکات
\
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- دوای رزگارکردنی 2000 کەس لە سودان، هاوڵاتییانی بیانی دەڵێن سعودیە “ئێمەی لە دۆزەخ رزگارکرد”
- بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانی سوریاوە، لوبنان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە ناکۆکیدایە
- زەنگی تەندروستی کۆتایی بە گوتاری ئەردۆغان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەهێنێت
ژاپۆن تایمز
- کۆریای باشور بەڵێندەدات چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت
- حکومەتی چین لەژێر یاساکانی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، کەسانی پلەباڵا و ناسراو دەستگیردەکات
- لەمەودوا ژاپۆن دوای بەڵگەنامەی سێ ژەم ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنا لە سەردانیکەرانی وڵاتەکەی دەکات
گاردیان
- وەزیری تەندروستی بەریتانیا، بەهۆی مامەڵەی “خراپ” لەگەڵ کارمەندەکانیدا روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
- بەریتانیا لە سەردەمی چارەسەریی نەخۆشی زەهایمەر نزیکدەبێتەوە
- سەرۆکی چین وەفدێک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاشتی بۆ ئۆکراین دەنێرێت
واشنتن پۆست
- هاوڵاتییە بیانییەکانی سودان بۆ راکردنیان لە مەیدانی جەنگ لە سودان روبەڕوی سەختییەکی زۆر دەبنەوە
- بەگوێرەی سوپای ئەمریکا، سەرەڕای سزاکانی سەری، روسیا دەتوانێت بۆ یەک ساڵی دیکە بودجەی سەربازیی دابین بکات
- ژنە نوسەرێکی ئەمریکی دەڵێت سێ دەیە لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ، ئەو کەسەی کە دەیەوێت ببێتەوە بەسەرۆک “دەستدرێژی کردووەتەسەرم”
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکرد
- کلچدارئۆغلۆ: ئیدی منداڵەکانمان بە برسێتی ناخەون
- 65٪ی ئەندازیارانی تورکیا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین
قەرار
- عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا: دوای 20 ساڵ لە رووی ئابوریەوە هاتینەوە شوێنی خۆمان
- ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆکی پارتی ئاییندە: ئەردۆغان بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لەگەڵ هەموو کەسێک رێکدەکەوێت
- کەماڵ کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە: دەنگ مەدەن بە کەسێک مافی عەبدی خوا دەخوات
ئاکشام
- ئایتەن دۆنمەز کاندیدی پارتی چەپی سەوز کە دەستگیرکرا لە قەندیل مەشق و راهێنانی بینیوە
- ئەمڕۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار کەس لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە
- گەشتەکانی ئەنقەرە – سێواس بە شەمەندەفەری خێرا دەستیپێکرد و یەک مانگ بێبەرامبەرە
سوزجو
- مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: ئەردۆغان بەگ لە سندوقەکاندا یەکتری دەبینینەوە
- دادگا سەرۆکی رێکخستنی جەهەپەی لە ئەستەنبوڵ لە سکاڵاکەی ئەردۆغان بێتاوان ناساند
- کلچدارئۆغلۆ: متمانەمان بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نییە
رۆژنامە فارسییەکان
ئێران
- ئێران گرنگترین هاوبەشی بازرگانی قەزاقستانە
- ساڵانە 50 هەزار گەشتیار و زیارەتکار سەردانی سوریا دەکەن
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەمان دوو کاتژمێر لە پشت دەرگا داخراوەکان کۆبوونەوە
کەیهان
- ئەردۆغان نیشانەی قارەمانی پێشکەشی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوری ئێران کرد
- ئەمڕۆ لە خوزستان رەئیسی بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی 34 پرۆژەدا دەکات
- عێراق: ساڵانە بە بەهای شەش ملیار دۆلار غاز لە ئێران دەکڕین
ئیتلاعات
- وەزیری راگەیاندن: دەستبردن بۆ زانیاری تایبەتی هاوڵاتیان بە فەتواری خامنەئی حەرامە
- ژمارەی هەژارانی ئێران بوون بە دوو هێندە
- حکومەت دەیەوێت ساڵانە ملیۆن هەلی کار لە ئێران رابگەیەنێت
جمهوری ئیسلامی
- وەزیری نەوت: ئەمساڵ نرخی سووتەمەنی لەسەر هاوڵاتیان زیاد ناکرێت
- وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە لە شەڕی ئوکراین هاوکاری سەربازی پێشکەش بە هیچ لایەنێک ناکەین
- نرخی کتێبەکانی خوێندن لە ئێران 80٪ زیادی کردووە