50
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى پلاندانان دەڵێت رێژەى هەژارى لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەى 21% و ئەمەش رێژەیەکى بەرزە
- ئەمڕۆ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەست بە گفتوگۆکانى لەبارەى بودجەوە دەکات و هەوڵدەدات کورتهێنان بە رێژەى 20% کەمبکاتەوە
- وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان: لەگەڵ هەرێم لەسەر دروستکردنى بەنداوى “مەنداوە” ناکۆکین، ئێمە دەمانەوێت بەنداوەکە تواناى گلدانەوەى بڕێکى زۆرى ئاوى هەبێت، بەڵام حکومەتى هەرێم بە هۆکارێکى ناروون دەیەوێت تواناکەى زۆر کەم بێت
شەرقولئەوسەت
- سودانى تەحەداى سەرکردەکانى عێراق دەکات و دەڵێت لە گۆڕانکارییە وەزارییەکاندا موجامەلەى هیچ کەسێک ناکەم
- ئایا جۆ بایدن دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆکى ئەمریکا؟
- پاش دەرکردنى میدیاکارێکى نزیک لە ترەمپ لە فۆکس نیوز، گرێبەستێکى کارکردنى لە کەناڵێکى رووسییەوە پێدەگات
عەرەب
- لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنەکان هەڵمەتێکى دەستگیرکردن لە تورکیا بەڕێوەدەچێت بۆ ترساندنى کورد
- یەکەم هەنگاوى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان سوریا و تورکیا گەڕانەوەى پەنابەرەکانە
- ئێران دەستپێکردنەوەى پەیوەندییە بازرگانییەکانى لەگەڵ سعودیە راگەیاند
قودسى عەرەبى
- پەیمانگەیەکى ئیسرائیلى ئەو “گۆڕانکارییە ریشەییانەى” کە لە بەرژەوەندى جولەکە لە پرۆگرامەکانى خوێندنى میسردا کراوە بەرزدەنرخێنێت
- چاوەڕوان دەکرێت چارەکە ملیۆنێکى هاوڵاتییانى سودان ئاوارەى باشوور و وڵاتى چاد ببن
- راشد غەنووشى رێبەرى بزوتنەوەى نەزهەى تونسى هەڕەشەى مانگرتن لە خواردن دەکات بەهۆى خراپى مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە زیندان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی تاقیگەیەکی بەکتریا و ڤایرۆس لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە، مەترسیی بایۆلۆژی لە سودان سەریهەڵداوە
- بەهۆی پاشەکەوتکردنی پارە بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ ئەنجامدانی عەمرەیەک، پیاوێکی پاکستانی دەبێتە جێی سەرنجی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
- کۆریای باشور دەیەوێت چەندین پرۆژەی هەماهەنگیی لە سعودیە جێبەجێبکات
دەیلی تەلەگراف
- بەگوێرەی داواکانی شازادە هاری بەریتانیا بێت لە دادگا، هیوای ئاشتەوایی لە مەراسیمی تاج لەسەرنانی شا چارڵز دەخاتە مەترسییەوە
- دوای گرژییەکانی سودان و گیرخواردنی هاوڵاتییانی بەریتانیا، یەکەم کاروانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە رزگارکران
- بەرپرسانی بانکی ئینگلتەرا بە خێزانە هەژارەکانی بەریتانیایان راگەیاندووە قبوڵی بکەن کە ئێوە هەژارن
واشنتن پۆست
- هێزەکانی تاڵیبان کوشتنی ئەو بەرپرسە داعشەیان راگەیاند کە لە ساڵی 2021 تەقینەوەیەکی لە کابوڵ ئەنجامدا و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
- بەرپرسێکی خانەنشینی ئاژانسی هەواڵگریی نشتیمانی ئەمریکا بەهۆی کارێکی راوێژکارییەوە لەگەڵ سعودیە بڕی دوو ملیۆن دۆلار دەباتەوە
- خۆکاندیدکردنەوەی جۆ بایدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوایین کاری دەبێت لە ژیانی سیاسیدا
ژاپۆن تایمز
- هاوڵاتییانی ژاپۆنى بە سەلامەتی لە سودان رزگارکران
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەم هەفتەیە ژمارەی دانیشتووانی هیندستان پێش چین دەداتەوە
- دەرچوویەکی زانکۆی هارڤارد دەبێتە گەنجترین پارێزگار لە مێژووی ژاپۆندا
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- هەڵبژاردن نزیک بووەتەوە و دەسەڵات دەستی بە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردن کرد
- کرێکاران لە یەکی مارسدا بۆ جێبەجێکردنی بیمەی کرێکاری خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
- خوێن لە تورکیا دەست ناکەوێت و نرخی بتڵێک خوێن گەیشتووەتە 980 لیرە
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: جیهان ئێمە وەک مێژووی دیموکراسی دەنووسێتەوە
- لە کۆبوونەوە جەماوەریەکانی هۆداپاردا ئاڵای تورکیا هەڵناکرێت
- بەشێک لە ئەندامانی ئاکەپە لە هۆداپاری هاوپەیمانیان نیگەرانن
سەباح
- بە بەشداری ئەردۆغان رێوڕەسمێک بۆ دامەزراندنی سێ هەزار و 500 مامۆستای کەم ئەنجام درا
- تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی بە ناوی هورژەت نمایش کرد
- باخچەلی: پەکەکە فریادڕەسی کلچدارئۆغلۆیە
حوریەت
- لە کۆبونەوەی روسیا، ئێران، تورکیا و سوریادا باسی گەڕانەوەی سوریەکان و پرسی ‘تیرۆر’ کراوە
- کلچدارئۆغلۆ: تورکیا ئاشت دەکەینەوە
- مەدالیای قارەمانی بە 55 هەزار کەس درا کە بەشداریان لە پرۆسەی رزگارکردنی قوربانیانی بومەلەرزەدا کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- سزای سەرپێچیکردنی هاتوچۆ چەند ئەوەندە زیاد دەکرێت
- ئێران ژمارەیەک کەسایەتی و ناوەندی ئەوروپا و بەریتانیای خستە لیستی گەمارۆکانیەوە
- هیندستان مێژووى حاکمە موسڵمانەکانى لە کتێبەکانى خوێندن لابرد
ئیتلاعات
- تاران نۆ ملیۆن و 600 هەزار دانیشتووانی هەیە و بووەتە پارێزگایەکی بێناسنامە
- لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا و 16 کەس کوژران و 60 کەس بریندار بوون
- هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەلاریا دەدرێت
ئەبرار
- نەخۆشخانە تایبەتەکان لە ئێران بەرەو مایەپووچبوون دەچن
- سەرپێچی هاتوچۆ 300% زیادی کردووە
- تورکیا: نابینە بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران
ئاسیا
- ئێرانیەک لە ئەمریکا وەک مامۆستای ساڵ هەڵبژێردرا
- حکومەت دەیەوێت لە جێگەی پێنجشەممە و هەینی، هەینی و شەممە بکاتە پشوو
- کۆمپانیاکانی بواری بورسە لە ئێران روو لە زیادبووندان