زووم، ئاژانسەکان
تیمێکی توێژینەوە لە پەیمانگای زانستی فرۆکەوانی و دامەزراوەی پیشەسازیی چین خەریکی دروستکردنی یەکەم ئینتەرنێتی وایەرلێسی راستەقینەی 6G دەبن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگی بواری تەکنەلۆژیا دادەنرێت کە پێش تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتی 5G دەکەوێت.
تەکنەلۆژیاکە چەند ساڵێکی دیکەی پێدەچێت، تاوەکو بەردەست دەبێت، بەڵام زۆر خێراتر و پێشکەوتووتر دەبێت لەو ئینتەرنێتەی ئێستا هەیە، بەشێوەیەک زانایانی ئەو بوارە دەڵێن پشتگیری خێرایی یەک تێرابایت دەکات لە یەک چرکەدا، چونکە شەپۆلی تێراهێرتز بەکاردەهێنێت بۆ بەرەوپیشبردنی پەیوەندییە وایەرلێسییەکان.
خێرایی ئینتەرنێتەکە بەشێوەیەک دەبێت بەرنامەکانی پەیوەندییکردن بەشێوەیەک خێرا دەکات هیچ دواکەوتنێک لە پەیوەندییەکاندا نابێت و بەشێوەی real time دەبێت، واتا نێرەر و وەرگر لەیەککاتدا و بەبێ دواکەوتن پەیامەکانیی نێوانیان هاوبەش دەکەن، هەر وەکو ئەوەی لە ژیانی راستەقینەدا ئەنجامی دەدەن، ئەم بابەتەش لە تەکنەلۆژیای ئێستادا شتێکی مەحاڵە. هەربۆیە دەبێت لە داهاتوودا گۆڕانکاری زۆر لە دروستکردنی ئامێرە تەکنەلۆژییەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن کار بەو ئینتەرنێتە خێرایە بکەن.