94
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت دۆخی سودان لەسەر لێواری دۆزەخدایە
- بەهۆی توندوتیژییەکانی ئیسرائیلەوە لەمساڵدا 99 فەلەستینی کوژراون
- رفاندنی خەڵکی بۆ سەرانەسەندن لەسەر سنوری لوبنان و سوریا رو لەزیادبوونە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- چین مانگ دەخاتە سەر نەخشە
- بەر لە هاتنی رۆژی جیهانیی کرێکاران، هۆتێلەکانی هۆنگ کۆنگ بەشێوەیەکی بەرچاو حجزکراون
- لە هەنگاوێکی لەپێشینەی جیهاندا، زانایانی چین خەریکی بەرهەمهێنانی ئینتەرنێتی 6Gن
تایمز
- گەوەوترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمان دوای پێدانی داتا لە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دەکات بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی پێویست بۆ وڵاتەکە
- بەریتانیا لەگەڵ کاتدا دەجەنگێت بۆ رزگارکردنی 4000 کەس کە لە سوداندا گیریان خواردووە
- پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت لە داهاتوودا کوڕان فێردەکەین کە چۆن رێز لە ژن بگرن
یوئێس ئەی تودەی
- جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەوەیان وەک سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم کێشە و ئاڵەنگاریی پێچەوانەدان
- پۆلیسی ئەمریکا جیاکاریی دەکات لەنێوان گەڕان بەدوای منداڵانی ونبووی رەشپێشت و سپی پێستدا
- زانایانی ئەمریکا خەریکی لیۆکۆڵینەوەن کە ئایا زرنگانەوەی گوێ پەیوەندیی بە کۆرۆنا یا ڤاکسینەوە هەیە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پسپۆڕانى ئابورى هۆشدارى دەدەن لە دواکەوتنى پەسەندکردنى بودجە و دەڵێن ئەو ماوەیەى لە 2023 دەمێنێتەوە بەشى جێبەجێکردنى پرۆژەکان ناکات
- کارگەى دەرمانى سامەڕا هەوڵدەدات 50%ـى پێداویستى ناوخۆ دابین بکات
- یاساى “لێبوردنى گشتى” چاوەڕوانى تەوافوقى سیاسى دەکات
شەرقولئەوسەت
- گۆتێرێز هۆشداریی دەدات کە جەنگی سودان “ناوچەکە قوتبدات”
- قەیرانى نێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەى “جینۆسایدى ئەرمەن” سەرهەڵدەداتەوە
- حکومەتى عێراق هەوڵى گەڕاندنەوەى سەقامگیری بۆ تارمیە و دیالە دەدات
عەرەبى جەدید
- زیاتر لە شەش مانگە ئاگربەستێکى رانەگەیەنراو لە عێراق لەنێوان هاوپەیمانەکانى ئێران و واشنتن هەیە
- جەنگى سودان فراوانتر دەبێت.. مەترسى هەیە پەلبکێشت بۆ ناوچەکە
- ئۆکراین خۆى بۆ جەنگێکى چارەنووسساز لە بەهاردا ئامادە دەکات
قودسى عەرەبى
- ئەمڕۆ مۆسکۆ میوانداریى جەولەیەکى نوێى کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکانى نێوان سوریا، تورکیا، روسیا و ئێران دەکات
- ئیسرائیل پەرلەمانتارێکى ئوردنى دەستگیردەکات بە تۆمەتى گواستنەوەى چەک بۆ کەرتى خۆرئاواى فەڵەستین
- بۆ رۆژى پێنجەم لەسەریەک دۆزینەوەى تەرمى کۆچبەران لە کەناراوەکانى تونس و لیبیا بەردەوامە و ژمارەى قوربانییەکان بۆ 104 کەس بەرزبووەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- ئەردۆغان بەڵێنی کەمکردنەوەی باجی دوکاندارەکانیدا
- وەزیری دەرەوەی تورکیا: قسەکانی بایدن لەبارەی رووداوەکانی ئەرمەنییەکان سیاسییە
- حکومەت پلانی گەڕاندنەوەی دوو هەزار تورکی لە سودان ئامادە کردووە
حوریەت
- کلچدارئۆغلۆ: ئەرکی من بەرقەراکردنی ئارامییە لە تورکیا
- سەرۆکی مەهەپە: ئەردۆغان بە جیاوازیەکی زۆر سەردەکەوێت
- حکومەت پلانی هەیە لە ماوەی پێنج ساڵدا ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکات
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: دەنگ بە کەسێک مەبەن کە مافی بەندەی خوا دەخوات
- داودئۆغلۆ: 2018 بە ئەردۆغانم وت لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانی مەکە ریزەکانی ئاکەپە تێکدەدات
- سەرۆکی پارتی باش: پاراستنی ژیانی ئێمە لە ئەستۆی ئەردۆغاندایە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- پارتی چەپی سەوز: پێویستە یەک دەنگیش بەفیڕۆ نەچێت
- پارتی چەپی سەوز دەیەوێت هەرسێ کورسیەکەی جۆلەمیرگ بەدەست بهێنێت
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە دەرسیم بەهێزە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- کۆنسەی ئەوروپا شەش کەسایەتی و ناوەندی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانیەوە
- لە دوو مانگی رابردوودا 44 هەزار کەس بە تۆمەتی دزی لە ئێران دەستگیرکراون
- سەرۆکوەزیری عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی ئێران دەکات
جمهوری ئیسلامی
- ئەمساڵ 10 هەزار پەرستیار لە ئێران دادەمەزرێندرێن
- بڕیار لەسەر زیادکردنی خانەنشینانی بیمەی کۆمەڵایەتی لە ئێران دراوە
- هوشداری لە کەمبوونی دەرمانی نەخۆشیە قورسەکان دەدرێت
ئیعتیماد
- بەریتانیا چوار فەرماندەی سوپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە
- لە شاری کرمان دوو خانەوادە لەسەر باڵاپۆشی شەڕیان کرد و ژنێکی 59 ساڵ گیانی لەدەستدا
- بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران کێشەیەکی گەورەی دروست کردووە
ئەبرار
- ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری روسیا، ئێران، تورکیا و سوریا کۆدەبنەوە
- ئیسرائیل ئامادەکاری بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشی ئێران لە دەریا سوورە
- نرخی بلیتی گەشتی فڕۆکە لە ئێران زیاد دەکرێت