118
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەرهەمهێنانی کەشی هێمن دەکات لە ناوچەکە
- تورکیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی “دەوڵەتی تیرۆریستی” لە سەر سنووری تورکیا-سوریا
- بەغدادیەکان جەژنیان دوور لە رێکارە ئەمنیە توندەکان بەڕێکرد
قودسی عەرەبی
- هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستە باڵاکانی عێراقدا ناکرێت
- مەسرور بارزانی نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداد تێکبچێت، داوا دەکات سنوورێک دابنرێت بۆ دەستدرێژیەکانی کەرکوک
- پارتەکەی بارزانی دان بەوەدا دەنێت کە قورسە شەنگال بکرێت بە پارێزگا
عەرەبی جەدید
- حکومەتی سودانی تۆمەتبار دەکرێت بە سنوردارکردنی ئازادییەکان
- هاوڵاتیەکی عێراقی لە سودان کوژرا
- روسیا هەرەشە دەکات بە دووبارە وەستاندنی رێککەوتننامەی دانەوێڵە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە سودان، وڵاتانی جیهان بەپەلە هاوڵاتییانیان لەو وڵاتەدا دەگوازنەوە
- دانانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی گەشتیاریی جەریچۆ لە کەرتی رۆژئاوا، خۆشییەکانی جەژن تاریک دەکات
- مزگەوت و شوێنە مێژووییەکانی مەدینە بەهۆی جەژنەوە قەرەباڵغییەکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- وڵاتانی جیهان ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی هاوڵاتییەکانیان لە سودان دەستپێکردووە
- ئەمریکا داوا لە کۆریای باشور دەکات کورتهێنانەکانی چین پڕنەکاتەوە ئەگەر پەکین هاوردەی چیپی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی راگرت
- بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی ئەمریکا دەڵێن چین خەریکی دروستکردنی چەکێکە بۆ رفاندنی مانگە دەستکردەکانی نایارەکانی
چاینە دەیلی
- چین بەنیازی گرتنەبەری چەند رێکارێکە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانیی بیانی وڵاتەکەی
- سەرۆکی فلیپین داوادەکات رێز لە یەکپارچەیی خاکی چین بگیرێت
- تەکنەلۆژیای چانگ 8ی چینی ئامێری پرێنتکردنی سێ دوری 3D بۆ دروستکردنی باڵەخانە لەسەر مانگ تاقیدەکاتەوە
واشنتن پۆست
- شارە دیموکرات نشینەکانی ئەمریکا دەیانەوێت لەبارەی خاوەندارێتی چەکەوە روبەڕوی ویلایەتە کۆمارییەکانی ئەمریکا ببنەوە
- گروپی ڤاگنەری روسیا دەیەوێت کۆنفیدراسیۆنێکی دژە-رۆژئاوایی لە ئەفریقا دروستبکات
- سەرەڕای گواستنەوەی نوێنەرانی وڵاتان لە سودان، هێشتا وڵاتەکە پڕیەتی لە کەسانی بیانی
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- کرێی تەکسی بە رێژەی 60% لە تاران زیادی کردووە
- هۆتێلەکانی سننە لە جەژنی رەمەزاندا جمەیان دێت
- ئەمریکا دژی ئەندامێتی سوریایە لە کۆماری عەرەبی
ئێعتێماد
- خامنەئی واژۆی لەسەر ئازادکردن و کەمکردنەوەی سزای هەزار و 760 زیندانی کرد
- ئەفغانستان بووەتە بارەگایەکی نوێ بۆ داعش
- پەرلەمان هەوڵدەدات کرێی هاتوچۆ کەم بکاتەوە
ئیتلاعات
- بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سودان 20 هەزار کەس ئاوارە بوون
- لە هەفتەیەکدا سێ گەشتی فڕۆکە لەنێوان ئێران و سعودیە ئەنجام دەدرێت
- وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئیمارات بەهێز دەکەین
جمهوری ئیسلامی
- ئەمریکا: رێگەی دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ چارەسەری کێشەی ئەتۆمی ئێران
- لە جەژنی رەمەزاندا لە ئێران 116 کەس گیانیان لەدەستداوە
- وەزارەتی دەرەوەی سوریا: پێویستە بە زوترین کات ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا بچێتە دەرەوە
رۆژنامە تورکییەکان
جومهوریەت
- تورکیا بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی لە سودان دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد
- کلچدارئۆغلۆ بۆ داویین جار وەک پەرلەمانتار لە پەرلەمان قسەی کرد
- دۆندرمەی مەڕەشى باکوری کوردستان لە چین دەنگیداوەتەوە
سەباح
- خەیرەدین ئوزکول گەورە میدیاکاری رێکخراوی گولەن لە فرانکفورت بینرا کە تورکیا بەدوایدا دەگەڕێت
- بە بەشداری ئەردۆغان تانکێکی سەربازی نوێی تورکیا نمایش کرا
- لەم رۆژانەدا هەدەپە بە فەرمی پشتگیری خۆی بۆ کلچدارئۆغلۆ ئاشکرا دەکات
سوزجو
- لە مانگی تەمووزدا جەهەپە سەربکەوێت موچەی خانەنشینەکان زیاد دەکات
- کلچدارئۆغلۆ: لە بواری خواردەمەنیدا شۆڕش دەکەین
- کاندیدێکی هۆدارپار بەتۆمەتی ئەندامێتی حزبوڵا سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو
ئەڤرەنسەل
- لەناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە مەترسی لەسەر سیستمی خوێندن هەیە
- سبەینێ دانیشتنی دادگایی پرسی گیان لەدەستدانی 43 کرێکاری کانی خەڵۆزی بارتین بەڕێوە دەچێت
- خەڵکی سودان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان کۆمیتەی بەرگری پێکدەهێنن