ئەمڕۆ 103 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیا تێدەپەڕێت، کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە، هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆکایەتییە بۆ سیستمی پەرلەمانی.
لە 14ی ئایاری ئەمساڵدا، لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، پارتە سیاسیەکان هەوڵ دەدەن زیاترین کورسی 28مین خولی پەرلەمان بەدەست بهێنن. لەم هەڵبژاردنەدا، کوردانی باکوری کوردستان لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە، بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن و بەرپرسانی پارتەکە دەڵێن، ئامانجیانە 100 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن. بەگوێرەی راپرسیەکانیش بێت، پارتی چەپی سەوز لەنێوان 80 بۆ 90 کورسی بەدەستدەهێنێت.
https://zoomnews.info/%d8%a8%d8%a7%da%a9%d9%88%d8%b1%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95%d9%86%da%af%d9%89-%da%a9%d9%84%da%86%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a6%db%86%d8%ba%d9%84%db%86-70-%d9%88/
بەگوێرەی دەستووری بنەڕەتی تورکیا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە، باڵاترین ناوەندی بڕیاردان و نوێنەرایەتیکردنی هاوڵاتیان بوو، بەڵام پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە ساڵی 2017دا بە ریفراندۆمێک گۆڕانکاری لە سیستمی دەسەڵاتی تورکیا کرد و بە زۆرینەی دەنگی لایەنگرانی سیستمی تورکیای لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕی و لە 9ی تەموزی 2018دا بۆ یەکەمجار، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە جیا ئەنجامدرا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا و “پەرلەمانی پەکخست و هەموو بڕیارە گرنگەکانی خستە دەستیى خۆیەوە”.
ئیستا کە رکابەرایەتیەکی توند لەنێوان حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیادا هەیە، دەسەڵات دەیەوێت بەردەوامی بە سیستمەکە بدات، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، پەرلەمان چالاک دەکەنەوە و هەموو کێشە گەورەکانی تورکیا لە پەرلەمان چارەسەر دەکەن.
کەمال کلچدارئۆغلڤۆ، کاندیدی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە بانگەشەکانیدا بۆ هەڵبژاردن دەڵێت، پەرلەمان گرنگترین ناوەندە و کێشەی کوردیش لە تورکیا لە پەرلەماندا چارەسەر دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش لەنێوان کلچدارئۆغلۆ و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا، لەبارەی چارەسەری کێشەی کورد، کۆبوونەوە ئەنجامدران و بۆیەش کورد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا “دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ دەدات”.
https://zoomnews.info/%da%a9%d9%84%da%86%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a6%db%86%d8%ba%d9%84%db%86-%da%a9%db%8e%d8%b4%db%95%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af-%d9%84%db%95-%d9%be%db%95%d8%b1%d9%84%db%95%d9%85%d8%a7%d9%86-%da%86%d8%a7/
https://zoomnews.info/%d9%87%db%95%d8%af%db%95%d9%be%db%95-%da%a9%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af%d9%89-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%da%a9%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7/
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ساڵی 2016ەوە لە زینداندایە، لە ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیادا تویتێکی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش دەڵێت، ” ئەمڕۆ 103مین ساڵی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیایە. بەهیوای ئەوەی خولی نوێی پەرلەمان بە رۆحی یەکسانی و چارەسەری هەموو کێشەکانی وڵات دەست بەکار بکات و 23ی نیسان پیرۆز بێت.”
Bugün, TBMM'nin açılışının 103. yıl dönümü. Yeni Parlamento'nun aynı ruhla, ayırımsız çalışarak ülkenin tüm sorunlarına çözüm üreteceği inancıyla 23 Nisan kutlu olsun. pic.twitter.com/IMB7SBPyRu
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) April 23, 2023
بۆ یەکەمجار وەک پارتی کوردی، پارتی رەنجی گەل (هەپ) لە ساڵی 1991 چووە پەرلەمانەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هەشت پارتی کوردی چوونەتە پەرلەمانەوە بەڵام هەمووان داخراون یان هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە.
پەرلەمانی تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک نەیتوانیوە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات. هەڵویستى کڵچدارئۆغلۆ کە دژایەتى بۆ شەڕ دەربڕیوە و ئاشتى بە چارەسەر دەزانێت، هیوای بۆ بەشێکى خەڵکى گەڕاندووەتەوە کە کلچدارئۆغلۆ بتوانێت لە سەدەی دووەمی پەرلەمان و کۆماری تورکیادا کێشەی کورد بە دیموکراسی و دوور لە شەڕ چارەسەر بکات.