35
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی گرژییەکانی سودانەوە، سعودیە زیاتر لە 150 کەسی بیانی دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی
- سەرەڕای بەردەوامیی جەژن، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شارەکانی فەلەستین و خەڵکی دەستگیرکردووە
- بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە لە سودان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە چۆڵکرا
واشنتن پۆست
- بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پنتاگۆن، ئەفغانستان بووەتەوە بە ناوەندێکی پلاندانان بۆ “تیرۆریستانی داعش”
- روسیا و گروپە بەکرێگیراوەکانی توشی نەهامەتیی بوونەتەوە
- ئاژانسی پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا پلانی هەیە بەشێوەیەکی بەرچاو دەردانی گازی ژەهراویی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبکاتەوە
سەندەی تایمز
- سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگریی MI6 بەریتانیا کە بۆ ئەفغانستان نێردرابوو، لە گەڕانەوەیدا بۆ وڵاتەکەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە
- چەند هاوڵاتییەکی بەریتانی کە لە سودان گیریان خواردووە حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە فەرامۆشی کردوون
- لە بەریتانیا ئەو شۆفێرانەی تەمەنیان لە خوار 25 ساڵییەوەیە، چیتر رێگایان پێ نادرێت سەرنشینی منداڵ سەربخەن
هائارێتز
- سەرۆکوەزیران و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوا دەکەن لە رۆژی یادەوەرییەکانی ئەو وڵاتە ناکۆکییەکانیان رابگرن
- خۆپیشاندانەکانی دژی چاکسازیی کەرتی دادوەریی ئیسرائیل بۆ هەفتەی 16 بەردەوامە
- ترس و نائومێدیی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 54 هاوڵاتیی عەرەب لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- ئەمڕۆ 23ی نیسان رۆژی سەروەری نەتەوەیی و رۆژی منداڵانە لە تورکیا
- لێکۆڵینەوەیەک: 30٪ی منداڵانی تورکیا هەست بە ئاسودەیی ناکەن
- ئەمساڵ قەرزی دەوڵەت 44.2٪ زیادی کردووە
بیرگون
- لە تورکیا دوو هەزار و 76 منداڵ لە زینداندان
- پارتى مەملەکەت ئەو دادوەرەی کاندید کردووە کە لە ساڵانی هەشتاکاندا سزای لەسێدارەدانی بەسەر چەپەکان سەپاندووە
- ئامادەکاری چالاکی و خۆپیشاندان بۆ ماوەی 100 رۆژ لەبەرامبەر دەسەڵاتی ماکرۆن دەکرێت
سەباح
- ئەردۆغان بەڵێنی قەرزی بێسووی بە جۆتیارانی تورکیادا
- جەهەپە نەیتوانی جەژنانە بە کارمەندانی شارەوانییەکانی خۆی بدات
- تورکیا یەکەم هەلیکۆپتەری خۆماڵی بەسەرکەوتوویی تاقی کردەوە
حوریەت
- ئەمڕۆ ئەو تورکانەی لە سودان گیریان خواردووە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا
- کلچدارئۆغلۆ: ئەو 300 ملیارد دۆلارەی کە دیار نەماوە دەگەڕێنمەوە
- ئەردۆغان بەڵێنی دروستکرندی خانوو بۆ گوندنشینان دەدات