زووم، ئاژانسەکان
بەگوێرەى هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، کۆچەبەرێکی 42 ساڵی عێراقی، بە قاچاغ خۆی گەیاندووەتە بەریتانیا و پێشتر چەکداری داعش بووە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە کۆچبەرەکە لە کاتی گەیشتنی بە کەسێکی 17 ساڵ خۆی ناساندووە و وای دەرخستووە کە گەنجێکی تەنهایە و هیچ سەرپەرشتیارێکی یان کەسێکی نزیکی لەگەڵدا نییە.
لەسەرەتادا بە دەموچاوییەوە دەرنەکەوتووە ئەوەندە تەمەنی هەبێت، بۆیە حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ ئەو کەسانە نیشتەجێی کردبوو، کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە .
بەگوێرەى ماڵپەڕەکە ئەو کۆچبەرە مەترسییەکی جدییە بۆسەر ئاسایشی بەریتانیا، بەوپیێەی پیشتر چەکداری داعش بووە و لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستیدا بووە.
لەوکاتەی ئاشکرابووە لە هۆتێلێکی سێ ئەستێرەدا لەگەڵ کۆمەڵێک کۆچبەری دیکەدا بووە و داویکردووە دیپۆرتی عێراق نەکرێتەوە.
رۆژی شەممە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو دۆسیەیە یەکێکە لە خراپترین ئەو نمونانەی دەیسەلمێنن بۆچی دەبێت وڵاتەکەمان رێگە لە هاتنی کۆچبەران لە رێگەی وڵاتی فەرەنساوە بگرێت.
چەکدارەکەی داعش پێشتر لە ساڵی 2006 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئەو کەسە وەک “تیرۆریست” ناسراوە. هەر کە گەیشتووەتە بەریتانیا پەنجەمۆری لێوەرگیراوە و لەگەڵ داتاکانی پەنجەمۆری سەرجەم ئەوروپادا بەراوردکراوە، دواتر ناسنامە راستەقینەکەی دەرکەوتووە.
ئێستا بەکەفالەتی مەرجدار ئازدکراوە و لەهەوڵێکی قورسدایە بۆئەوەی بتوانێت دیپۆرتبکرێتەوە، چونکە بەگوتەی خۆی لە دۆخێکی دەروونی خراپدایە کە تەنها وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دەتوانێت چارەسەریی بکات. دەشڵێت ناردنەوەی بۆ عێراق سەرپێچییەکە لە دژی مافی ئەو وەکو مرۆڤ.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، کە لە هەنگاوێکیدا بۆ رێگریی لە کۆچبەرانی وڵاتەکەی، ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای لە 60 ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە یاسای کۆچبەریی نایاسایی وڵاتەکەی هەموار بکاتەوە بۆ زیادکردنی بڕگەیەک کە دەبێت ئەو کەسانەی خۆیان بە منداڵ ئەژمار دەکەن پشکنینی تەمەنیان بۆ بکرێت.