43
شەرقولئەوسەت
- سودانى بەمنزیکانە یەکەم گۆڕانکاریی وەزارى لە کابینەى حکومەتەکەیدا دەکات
- کوردەکانى سوریا ئامادەن لەگەڵ دیمەشق دیالۆگ بکەن
- نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی دەکات ئەمساڵ هیندستان ببێتە خاوەنى زۆرترین ژمارەى دانیشتووان لە جیهاندا و چین تێپەڕێنێت
عەرەب
- پاش بێلایەنکردنى کورد و سەدر، حەلبووسى ئامانجى داهاتووى چوارچێوەى هەماهەنگییە
- شەڕى سودان لە بەرژەوەندى هێزەکانى پشتیوانى خێرایە و رەنگە لە ماوەیەکى کەمدا یەکلاببێتەوە
- سیاسەتى “سفر کێشە”ـى سعودیە حەماسى لێ بەدەرنەکراوە
قودسى عەرەبى
- هەزاران سودانى ئاوارە دەبن.. نرخى تکتى گەشتکردن چەندین هێندە بەرزدەبێتەوە
- هاوکات لەگەڵ کرانەوەى سعودیە بەرووى دیمەشقدا، کوردەکانى سوریا ئامادەن بۆ دیالۆگ لەگەڵ رژێم
- ئۆکراین یەکەم کاروانى موشەکى پاترۆیتى بە دەست دەگات
عەرەبى جەدید
- حەشدى شەعبى 200 هەزار چەکدار تێدەپەڕێنێت و باس لە هەزاران ناوى وەهمى دەکرێت
- سەرکوتکردن لە تونس.. مێژوو خۆى دووبارە دەکاتەوە
- بێسەروبەرى لە بەکارهێنانى دەرزى جوانکاریی لە بەریتانیا، ژیانى خەڵکى کردووەتە مەترسییەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
یوئێس ئەی تودەی
- زۆری روداوەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا، یاسای بەرگری لەخۆکردن، کە رێگە بە هەڵگرتنی چەک دەدات، دووبارە دەهێنێتەوە بەرباس
- لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا، ژنێک بەدوای هۆکاری کوشتنی کچە 22 ساڵانەکەیدا دەگەڕێت کە لەدوای دەستدرێژی هاوڕێیەکی کوڕییەوە گیانی لەدەستداوە
- لە ساڵی 2023دا جیهان روبەڕوی گەورەترین کورتهێنانی برنج دەبێتەوە لە ماوەی چەندین دەیەدا
چاینە دەیلی
- چین و وڵاتی گابۆنی ئەفریقای ناوەڕاست لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن
- دوای گیانلەدەستدانی 29 کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکدا، پەکینی پایتەختی چین دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە
- متمانەی هاوبەش لەنێوان چین و روسیا بەرەوپێش دەچێت
عەرەب نیوز
- هێزەکانی پشتیوانی خێرای سودان هێرشیان کردە سەر سەر بارەگای سەرەکی سوپای وڵاتەکە و ژمارەی کوژراوان 300 کەسی تێپەڕاند
- ئێزدییەکانی عێراق ئاهەنگی سەریساڵی لە لاش دەگێڕن
- بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و کەرتی رۆژئاوا لە فەلەستین، 13 فەلەستینی دەستگیرکران
فاینەنشیەڵ تایمز
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت لە نیوەی ئەمساڵدا هیندستان پێش چین دەکەوێتەوە و دەبێتە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتووان لە جیهاندا
- بەردەوامیی قەیرانی هەڵاوسان لە بەریتانیا، هیوایەک نابەخشێت بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی زۆری خەرجی ژیان لەو وڵاتەدا
- یەکێتی ئەوروپا بەنیازە لە بەرژەوەندیی جوتیارانی ئەوروپا، سنورێک بۆ هاوردەکردنی دانەوێلەی ئۆکراین دابنێت
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- سەلڤی کلچدارئۆغلۆ هاوسەری کەمال کلچدارئۆغلۆش کۆبوونەوە دەکات و دەستی بە بانگەشە کردووە
- جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ
- مەسنور یاڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە هوداپاری وەک رێکخراوێکی “تیرۆریستی” لەقەڵەمدا
سەباح
- ئەردۆغان: ژیانی کلچدارئۆغلۆ هەمووی درۆیە
- ئەردۆغان: ئەمریکا و ئەوروپا لە دژی ئێمە هاوکاری کلچدارئۆغلۆ دەکەن
- جەهەپە ناتوانێت موچەی کارمەندانی شارەوانی خۆی دابین بکات
ئەڤرەنسەل
- رۆژێک بۆ جەژن ماوە نرخی گۆشتی بەرخ 27.2٪ زیادی کرد
- هاوڵاتیانی مەلەتی کە لەژێر چادرەکاندا دەژین: دەنگمان بۆ دەسەڵات نییە
- شارەوانی ئەستەنبوڵ بە واژۆی ئیمامئۆغلۆ دەست بە رووخاندنی باڵەخانە بێمۆڵەتەکان دەکات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- ژنە فەرماندەیەکی پەکەکە کوژرا
- عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە: هەڵبژاردن لەنێوان ئیبراهیم و نەمرود ئەنجام دەدرێت
- پارتی چەپی سەوز: ئامەد لە ئاکەپە پاکدەکەینەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- سودانی: عێراق رێگە نادات وڵاتەکەی ببێتە شوێنی هەڕەشە بۆسەر دراوسێکانی
- پەرلەمانتارێک: ناوەندە ئەمنییەکان لە ئاست ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان خەمساردن
- جگەرەکێشان لەنێو گەنجانی ئێراندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
ئێعتێماد
- میدیاکانی سوپای پاسداران هێرش دەکەنە سەر رۆحانی کە داوای ریفراندۆمی کردبوو
- نرخى هێلکە و مریشک رۆژ بە رۆژ لە ئێران بەرزتر دەبێتەوە
- ئاگری خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا ناکوژێتەوە
ئەفکار
- سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ رۆژئاوا بەردەوامە
- وەزارەتی ناوخۆ: پرۆژەیاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی خانووبەرە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
- ئەمساڵ گەشتەکانی نەورۆز لە ئێران 15٪ زیادیکردووە
ئیتلاعات
- لە نەورۆزدا هەزار و 168 هاوڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
- لە 24 کاتژمێری رابردوودا 23 کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
- ئەمریکا بەرپرسێک و شەش دامەزراوەی ئێرانی خستە نێو لیستی گەمارۆکانییەوە