رێکخراوێکی ئەمریکی دەڵێت، نیسان بۆ رۆژنامەنووسان مانگێکی سەخت بوو، داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین کۆتایی بە دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنووسان بهێنێت
رێکخراوی پرۆژەی ئازادیی میدیا (PFP)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی “مانگی نیسان، مانگێکی سەخت بو بۆ رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی کوردستان”.
https://pfproject.org/ku/%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%8c-%d9%86%db%8c%d8%b3%d8%a7%d9%86%d8%8c-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%ae%d8%aa-%d8%a8%d9%88-%d8%a8%db%86-%d8%b1%db%86%da%98%d9%86%d8%a7%d9%85/
رێکخراوی پرۆژەی ئازادی میدیا دەڵێت، هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ڕووبەڕووی سەرکوتکردنی توندی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بووەتەوە، ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەریانخست کە ئازادی رادەربرین پێشێل دەکرێت و دەنگە ڕەخنەگرەکان بێدەنگ دەکرێن.
رێکخراوەکە دەڵێت، ئێمە بۆ دڵنیابوون لەرووداوەکان و زانیارییەکان، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکانی دامەزراوەی میدیای زووم دەبەستین
https://zoomnews.info/%d8%b2%d9%88%d9%88%d9%85-%d9%88-%d8%b1%db%8e%da%a9%d8%ae%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa-%d8%a8%db%95-%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c/
رێکخراوە ئەمریکیەکە لە راپۆرتە نوێکەیدا تیشک دەخاتە سەر چوار دۆسیە، سەرەتا باس لە دۆسیەی فراندنی پارێزەرەکەی هەولێر دەکات و دەڵێت، لە 14ی نیسان کۆمەڵێک کەس پارێزەر محەمەد بابە سۆفیان فراندووە و و نزیکەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە، بە هۆی دۆسیەیەکی یاسایی کە پارێزەرەکە نوێنەرایەتی دەکات.
رێکخراوەکە لە درێژەی راپۆرتەکەدا باس لە دەستگیرکردنی دوو رۆژنامەنووس دەکات لە دهۆک و دەڵێت، لە 17ی نیسان هێزەکانی ئاسایشی دهۆک دوو ڕۆژنامەنووسیان بە ناوەکانی ئومێد حاجی بەرۆشکی و یاسر عەبدولڕەحمان بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی دەستگیرکرد و بۆ چەند کاتژمێرێک راگیران.
رێکخراوە ئەمریکیەکە باس لە روداوی هێرشکردنە سەر پەیامنێری کەی ئێن ئێن دەکات لەلاین دوو کەسی نەناسراو لە 18ی نیسان، هەروەها رێگریکردن لە رووماڵی راستەوخۆی شارپرێس لە کاتی گواستنەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی چەند چالاکوانێک هەفتەی رابردوو.
لە کۆتایشدا رێکخراوەکە باس لەوە دەکات، کە دادگای هەولێر دوو تۆمەتی دیکەی خستووەتە پاڵ رۆژنامەنووسی زیندانیکراو، شێروان شێروانی، تۆمەتاکانیش بە بێ بنەما وەسف دەکات
رێکخراوی پرۆژەی ئازادی میدیا، نیگەرانی خۆی لەم رووداوانە دەردەبڕێت و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کۆتایی بە دەستدرێژیکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان بهێنێت و ڕێگە بدات ئازادی قسەکردن بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە پراکتیزە بکرێت.
رێکخراوەکە دەڵێت، دەنگی ڕەخنەگرانە پێویستن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان گەشە بکات و پێکهاتەیەکی ئاوەدان و پێشکەوتوو بێت، زۆر گرنگە کە ڕووماڵێکی بێلایەنی میدیایی هەبێت و سەکۆیەک هەبێت بۆ ئەوەی دەنگی ڕەخنەگرانە ببیسترێت. هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئامێزگرتنی ئازادی ڕۆژنامەوانی هەیە و کار بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و پێشکەوتووتر بکات.