62
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حکومەتى عێراق سوورە لەسەر رزگارکردنى ئابوورى وڵات لە نەوت
- وەزیرى دەرەوەى ئۆکراین: عێراق جەنگى وێرانکەرى بەخۆوە بینیوە، دەزانێت ئۆکراین بەچ دۆخێکدا تێپەڕدەبێت
- هەرێمى کوردستان کۆتاییهێنا بە ئامادەکارییەکانى بۆ پێشوازى لە گەشتیاران لە جەژندا
شەرقولئەوسەت
- کوردەکانى تورکیا گڕ لە ململانێى نێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغلۆ بەردەدەن
- وەزیرى دەرەوەى سعودیە لە دیمەشق بوو بۆ “چارەسەرى گشتگیر”ـى قەیرانى سوریا
- بودجەى عێراق دەگەڕێتەوە بۆ نێو بازنەى مشتومڕى پەرلەمانیی
عەرەب
- کوردەکانى سوریا گرەو لەسەر رۆڵى سعودیە دەکەن بۆ جوڵاندنى دیالۆگى سورى-سورى
- بێلایەنى کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر شەڕى سودان، بورهانى زیاتر نیگەرانکردووە وەک لە حمێدیتى
- دواخستنى دووەم هەڵبژاردنى ناوخۆیی لە لوبنان: هێزە سیاسییەکان خۆیان لە هەڵسەنگاندنى گەل بە دوور دەگرن
قودسى عەرەبى
- پشتیوانى خێرا خێزانى هەندێک لە سەرکردەکانى سوپاى سودان دەستگیردەکات
- سەردانى سەرۆکى جەزائیر بۆ فەرەنسا لەناکاو دواخرا
- ئەمریکا 7 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک زانیاریی لەبارەى “ئیبراهیم عەقیل” سەرکردە لە حیزبوڵاى لوبنان بدات بە واشنتن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
یوئێس ئەی تودەی
- بەگوێرەى راپرسییەک، زۆرینەی ئەمریکییەکان ناڕازین لە شێوازی گوتنەوەی بیرکاریی و داوای بیرکاریی جیهانی راستەقینە دەکەن
- تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسەی کە لە ئاهەنگێکی لەدایکبووندا چوار کەسی کوشت، نادیارە
- بەهۆی کەمیی تێچوونەوە، خاوەنی ئاژەڵە ماڵییەکانی ئەمریکا روو لە مەکسیک دەکەن بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان
چاینە دەیلی
- ئابوری چین لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەڕێژەی 4.5% گەشەی کردووە
- کۆمپانیا جیهانییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە گەشبینییەوە لە بازاڕەکانی چین دەڕوانن
- ئاستی هەڵاوسان لە چین لە مانگی ئازاردا بەڕێژەی لەسەدا 1.5 دابەزیوە
دەیلی تەلەگراف
- کەیر ستارمەری سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا دەڵێت کەرتی تەندروستی بەریتانیا تێکشکاوە
- بەگوێرەى راپۆرتێک، چین پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا ڤاکسینی دروستکردووە
- ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بە قەیرانی نوێی گازی سروشتی هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
عەرەب نیوز
- ئاگربەستی کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی سودان شکستیهێنا
- دوای زیاتر لە 12 ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی سوریا، وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ یەکەمجار سەردانی ئەو وڵاتەی کرد
- کۆمپانیای ئاپڵ یەکەم پێشانگای خۆی، وەک دووەم گەورەترین بازاڕی بەرهەمەکانیی لە جیهاندا، لە هیندستان کردەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەو هاوڵاتیە تورکانەی کە لە سودانن بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لە دۆخێکی خراپدان
- ئەردۆغان: پلانی ئیمپریالیستەکانمان پوچەڵکردووەتەوە
- کلچدارئۆغلۆ و ئاکشەنەر لە ئەنقەرە بەردی بناغەی 48 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان دانا
سەباح
- سەرۆکی ئازەربایجان 100 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە شاری مەڕەش کرد
- یەکەم کەشتی جەنگی تورکیا بە بەشداری 22 هەزار و 971 کەس لەنێو ئاودا گەشتی کرد
- جەهەپە کە بەڵێن بە خەڵکی دەدات، ناتوانێت موچەی کارمەندانی خۆی دابین بکات
سوزجو
- پارتی کرێکارانی تورکیا بەیاننامەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە: کۆتایی بە دزی دەهێنین
- ئاکەپە باڵەخانەکانی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
- کیلۆیەک نوقڵی جەژن 400 لیرەی تێپەڕاند
ئەڤرەنسەل
- لە تورکیا لە لە کۆی 100 کچی بچوک دووانیان بەشوو دەدرێن
- گەورەترین کۆبونەوەی جەماوەری یەکی مارس رۆژی جیهانی کرێکاران لە ناوچەی ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت
- ناتۆ ئامادەکاری جەنگ دەکات
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئێران رۆژانە دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
- بەرێوەبەرایەتی گۆمرکی ئێران: داهاتی هەناردەی ئێران جگە لە نەوت ساڵانە 11 ملیار دۆلارە
- ئەمساڵ لە شارەکانی ئەمریکا 11 هەزار و 500 کەس تەنیا بە گولە کوژراون
شەهروەند
- حکومەت پرۆژەیەکی نوێ بۆ پرسی نیشتەجێبوون بۆ پەرلەمان دەنێرێت
- %51ی خەڵکی تاران کرێچین
- رەئیسی: بچوکترین کردەی سەربازی دژی ئێران بە لەناوچوونی حەیفا و تەل ئەبیب کۆتایی دێت
ئەبرار
- نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە یەمەن، لەگەڵ ئێران، سعودیە و ئیمارات لە پەیوەندیدایە
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران واژۆ بکات
- کەلوپەلی پزیشی لە ئێران هەشت ئەوەندە زیادیان کردووە
جمهوری ئیسلامی
- لە رۆژی سوپادا ئێران هەموو دەستکەوتە سەربازییەکانی نمایش کرد
- وەزیری دەرەوەی سعودیە لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووە
- ئەنجومەنی ئاسایش و گروپی جی7 پێشوازیان لە رێککەوتنی ئێران و سعودیە کرد