بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی هەڵدانی یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی وڵاتەکەی دەرکرد، بەو پێیەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.
بەگوێرەی میدیای فەرمی ئەو وڵاتە، کیم رایگەیاندووە، بەرزکردنەوەی توانا سیخوڕییەکانی وڵاتەکەی کاری لەپێشینەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانەی لە لەلایەن ئەمریکا و کۆریای باشورەوە دێن.
لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، کۆریای باکور رایگەیاند “هەنگاوێکی گرنگمان لە دروستکردنی مانگی دەستکردی سیخوڕی بڕیوە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵدانی تەواو دەبێت.”
رۆژی سێشەممە لە سەردانێکیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی فڕۆکەوانیی نیشتیمانیی، کیم داوای کرد کە مانگە دەستکردەکە ئامادە بکەن بەوشێوازەی کە پلانی بۆ دانرابوو. فەرمانیشی کرد چەندین مانگی دەستکردی دیکە لە خولگە جیاوازەکانی دەوری گۆی زەوی جێگیر جێگیر بکرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی چاودێریکردنی وڵاتەکە.
میدیای فەرمیی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرجەم قۆناگەکانی دروستکردنی ماناگە دەستکردییەکە تەواو بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵدانی مانگە دەستکردەکە بۆ بۆشایی ئاسمان رانەگەیەنراوە.
کیم راشیگەیاند، “بەدەستهێنانی زانیاریی ئێستا سەبارەت بە سیناریۆی سەربازیی هێزە دوژمنکارەکان گرنگترین ئەرکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە جێگیرکردنی ئامێریی جەنگی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئیدانە دەکەن و بە هەوڵێک بۆ گۆڕینی کۆریای باشور بۆ بنکەیەکی پێشکەوتووی دەستدرێژیی و جبەخانەیەکی شەڕ دەزانن.
لە وێنەیەکدا دەردەکەوێت کە کیم لەگەڵ کچەکەیدا سەردانی بنکە ئاسمانییەکە دەکات و بەشێوازێکی لێل بەشێک لە مانگە دەستکردییەکە دەرکەوتووە و چەند فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی وڵاتەکە رەنکردنەوەی لەبارەی مانگە دەستکردەکەوە پێدەدەن.
ئەم سەردانەی کیم بۆ ئاژانسێکی بۆشایی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەند رۆژێک داوای ئەوە دێت کە کۆریای باکور موشەکێکی بالسیتی، کە بە بارووت کاردەکات، تاقیکردەوە، بەرەوپیشچونێک کە شارەزایان دەڵێن هەڵدانی زۆر خێرایە و بی هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشەکی دەخرێتەکار.
کیم ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتێکدا کە ئەمریکا و کۆریای باکور پیلان دەگێڕن بۆ توندکردنەوەی هەڵوێستە سەربازییەکانیان لە دژی کۆریای باکور، کارێکی تەواو ئاساییە کە کۆریای باکوریش پەرەبدات بە بەرگریی سەربازیی خۆی کە ئەوەندە بەهێز بێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و داهاتووی ئاسایشی ناوچەکەدا رووبەروو ببێتەوە.”