زووم
عەبدولئەمیر شەمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنەوەى سەعد کەمبەش، سەرۆکى پێشووى دیوانى وەقفى سوننى عێراق پێکهێنا، کە ئێوارەى دوێنێ لە بنکەیەکى پۆلیس لە بەغداد هەڵات.
سەعد کەمبەش رۆژى 21ى ئازارى 2023 بەتۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکرابوو، دەستەى دەستپاکى عێراق چەند دۆسیەیەکى روبەڕوى کردووەتەوە، لەنێویاندا کڕینى هۆتێلێک بە بڕى 47 ملیار دینار.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، سەعد کەمبەش لە بنکەى پۆلیسی کەڕادە مریم دەستبەسەربووە و لەو بنکەیە هەڵاتووە، بۆیە بە بڕیارى وەزیرى ناوخۆ، ئەو ئەفسەرانەى بەرپرساری بنکەکە بوون دەستبەسەرکراون.
عملية هروب كمبش ستكون سببا للقيام بثورة كبيرة على الاليات الفاسدة المعتمدة في احتجاز كبار الفاسدين.
سيتم اقتلاع الآليات الفاسدة التي حولت مراكز احتجاز كبار الفاسدين الى فنادق 5 نجوم.— هشام الركابي (@HushamHamad) April 18, 2023
هیشام رکابی، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە تویتەر نوسیویەتى: “هەڵاتنى سەعد کەمبەش دەبێتە هۆکارێک بۆ شۆڕشێکى گەورە لە دژى ئەو رێوشوێنە گەندەڵانەى بۆ دەستبەسەرکردنى گەندەڵکارە باڵاکان گیراونەتەبەر”.
ئەو دەڵێت: “ئەو رێوشوێنە گەندەڵانە شوێنەکانى دەستبەسەرکردنى گەندەڵکارانیان کردووە بە هۆتێلى پێنج ئەستێرە و دەبێت لە رەگەوە هەڵبوەشێندرێنەوە”.