بەگوێرەی نوێترین راپرسی کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار لە تورکیا ئەنجامدراوە، ئەردۆغان ناتوانێت سەربکەوێت و پارتەکەشی ئیدی زۆرینەی کورسیەکانی بەدەستەوە نابێت کە بە ئارەزووی خۆی بڕیار لەبارەی پرسە گرنگەکانی وڵات بدات.
کۆمپانیای (ماک)ی تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان لەنێوان 10 – 16ی ئەم مانگەدا راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا کە 29٪ی بەشداربووان تەمەنیان لەنێوان 18-25، 20٪ی بەشداربووان تەمەنیان لەنێوان 25-35، 23٪ی بەشداربووان تەمەنیان لەنێوان 35-45، 23٪ی بەشداربووان تەمەنیان لەنیوان 45-65 و 5٪ی بەشداربووانیش تەمەنیان زیاتر لە 65 ساڵ بووە.
لە راپرسیەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەگەر سبەینێ هەڵبژاردن بێت دەنگ بە کام پارت دەدەیت؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە:
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 34.5٪
پارتی گەلی کۆماری (مەهەپە) 28.1٪
پارتی باش (ئیی پارتی) 11.2٪
هەدەپە (پارتی چەپی سەوز) 9.1٪
لە راپرسیەکەدا هەروەها پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە لە لایەنگری کام هاوپەیمانین؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە:
هاوپەیمانی گەل (جەهەپە و پێنج پارتی ئۆپۆزسیۆن) 44٪
هاوپەیمانی کۆمار (ئاکەپە – مەهەپەی دەسەڵاتدار) 40٪
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی (هەدەپە و هاوپەیمانەکانی) 10.3٪
هاوپەیمانی ئاتا 1٪
یەکێتی هێزی سۆسیالیستەکان 0.4٪
بڕیارم نەداوە 4٪
لە راپرسی کۆمپانیای ماکدا پرسیاری ئەوەش کراوە کە دەنگ بە کام کاندیدی سەرۆکایەتی دەدەن؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە:
کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل 47.8٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار 43.7٪
موحەڕەم ئینجە 3.4٪
سینان ئۆغان 1،1٪
هەروەها پرسیار لە بەشداربووان کراوە، ئایا کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی دەتوانن دۆخی ئابوری تورکیا بەرەو پێشەوە ببەن: ئەنجامەکە بەم شێوەیە بووە:
کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل 45٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار 37٪
موحەڕەم ئینجە 2٪
سینان ئۆغان 1٪
هیچیان ناتوانن دۆخی ئابوری باش بکەن 10٪
بڕیارم نەداوە 5٪
بەگوێرەی راپرسیەکەی کۆمپانیای ماک بێت، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا دەکەوێتە خولی دووەمەوە و پارتی داد و گەشەپیدانی دەسەڵاتیش کە لەگەڵ مەهەپە حکومەتی پێکهێنابوو، ئیدی نابێتە خاوەنی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ 64 ملیۆن و 191 هەزار و 285 هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە کە سێ ملیۆن و 286 هەزار 785 کەسیان لە دەرەوەی تورکیا دەژین و بڕیارە لە 27ی نیسان تاوەکو 9ی ئایار لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدەن. هەروەها بە گشتی نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی تورکیا بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئامادەکاری هەڵبژاردنەکانی کردووە و 195 هەزار و 705 سندەقی دەنگدانی لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کردووە کە چوار هەزار و 969 سندەق لە دەرەوە وڵات و 21 هەزار و 15 سندەقیش لە گوندەکان دادەنرێن.
بەگوێرەی دوایین سەرژمێری فەرمی کە لە 31ی کانونی یەکەمی 2022دا ئەنجامدراوە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 279 هەزار و 553 کەس. لەو ژمارەیە رەگەزی 42 ملیۆن و 704 هەزار و 112 کەس نێر و 42 ملیۆن و 575 ملیۆن و 441 کەس مێین. واتە 59.1٪ دانیشتووانی تورکیا نێر و 49.9٪ی دانیشتووانیش مێن.