67
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بە بەشدارى تورکیا و ئێران و سوریا، مانگى داهاتوو بەغداد میواندارى کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتى لەبارەى ئاوەوە دەکات
- نیو ملیۆن فەرمانبەرى تازە چاوەڕێى پەسەندکردنى بودجە دەکەن
- وەزارەتى پلاندانان لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانى گۆڕینى نرخى دراو دەکات لەسەر بازاڕ
شەرقولئەوسەت
- عێراق دەچێتە سەرهێڵى نێوەندگیریی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى روسیا-ئۆکراین
- تاران هیواخوازە لە 9ى مانگى داهاتوو باڵیۆزخانەکەى لە ریاز بکاتەوە
- کوڕى شاى پێشووى ئێران سەردانى ئیسرائیل دەکات و تاران لە بایەخى سەردانەکە کەم دەکاتەوە
قودسى عەرەبى
- عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ نێوەندگیریی لە سودان.. خەرتووم دەڵێت ئەوەى روودەدات پرسێکى ناوخۆییە
- هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى سەرکردەیەکى دیارى داعش لە سوریا دەکوژێت، هەواڵى دژبەیەک هەیە لەبارەى ناسنامەى کوژراوەکە
- لە تورکیا 5 ملیۆن گەنج بۆ جارى یەکەم دەنگدەدەن و رۆڵى گرنگ دەبینن لە دیاریکردنى براوەى هەڵبژاردنەکان
قەبەس
- لە پشووەکانى جەژنى رەمەزاندا 110 هەزار کوەیتى گەشتى دەرەوەى وڵات دەکەن و زۆرینەیان دەچنە دوبەى و ئەستەنبوڵ
- شازادەى کوەیت ئەنجومەنى ئومە “پەرلەمان” هەڵدەوەشێنێتەوە و بەڵێنى چاکسازیی سیاسی و یاسایی دەدات
- حکومەتى کوەیت بڕیاریدا بە بڕینى ئەو موچەیەى لە دەرەوەى شایستەى خۆیان بۆ وەزیرەکان بڕابووەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ژاپۆن تایمز
- لە دوای هەوڵی کوشتنی، فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەڵێت لە هێرشەکەدا هیچ نەترساوە
- شارەزایان دەڵێن ئەو بۆمبەی بۆ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هەڵدرا، بۆمبی دەنگیی یان دوکەڵ نەبوو، بۆمبی راستەقینە بوو
- گرژییەکانی چین تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەی شاندەکانی گروپی G7ن کە بۆ ماوەی دوو رۆژە کۆبوونەوەکانی دەستیانپێکردووە
دەیلی تەلەگراف
- لە چەند هەفتەی داهاتوودا، قوتابخانەکانی کچان لە بەریتانیا دەتوانن خوێندکاری رەگەزگۆڕاو رەتبکەنەوە
- بانکی ئینگلتەرا دەڵێت پارەی کاش لە بەریتانیا خەریکە هیچ سودێکی نامێنێت چونکە دووکان و ناوەندە بازرگانییەکان چیتر وەری ناگرن
- سەرەڕای بەڵێنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ داخستنیان، هۆتێلەکانی کۆچبەران دەبن بە شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەن بۆیان
عەرەب نیوز
- دوای ئەوەی ژمارەی کوژراوان نزیکبووەتەوە لە 200 کەس، شەڕی ناوخۆی سودان گەیشتووەتە دۆخێکی بنبەست
- پۆلیسی ئیسرائیل “چاوی خۆی کوێرکردووە” لە هەمبەر ئەو تاوانکارییە رێکخراوانەی لەدژی پێکهاتەی عەرەب لە وڵاتەکەدا ئەنجامدەدرێن
- یەکێک لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا داوادەکات ئەمریکا هاوپەیمانێتی جەنگیی و ئابوریی لەگەڵ سعودیەدا پێکبهێنێت
یوئێس ئەی تودەی
- تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لە روداوی کوشتنەکەی ئەلاباما بەردەوامە، کە چوارکەس کوژران و 28 برینداربوون
- بەهۆی دۆزینەوەی جۆرە ڤاکسینێکی MRNAەوە هیوایەک بۆ چارەسەریی شێرپەنجەی پێست بەدی دەکرێت
- دادوەری داگای باڵای ئەمریکا ساموێل ئەلیتۆ بڕیاری سنوردارکردنی بەکارهێنانی حەبی لەباربردنی منداڵی راگرت
رۆژنامە تورکییەکان
ئانالیز
- هەڵبژاردنەکان بازاڕى ریکلامیان بوژاندووەتەوە
- ئەو شارانەی مەترسی بومەلەرزەیان لەسەرە، بازاری کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە تێیاندا زۆر کزبووە
- تورکیا هەزار و 600 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بۆ 20 وڵات دروست دەکات
دیریلیش پۆستاسی
- لە هەڵبژاردنەکاندا نزیکەى پێنج ملیۆن دەنگدەر بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن
- لە 76 پارێزگای تورکیا 83 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
- هێزەکانی ڤاگنەری روسی داوا دەکەن شەڕی ئۆکراین کۆتایی پێبهێنرێت
سوزجو
- کیلۆیەک بیبەر لە تورکیا گەیشتووەتە 53 لیرە
- هاوپەیمانی گەل بۆ هەر سندوقێکی دەنگدان سێ چاودێر دادەنێت
- خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا: یەپەگە لە سوریا هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- پارتی چەپی سەوز زۆرترین ژنی بۆ پەرلەمان کاندید کردووە
- پارتی چەپی سەوز: لە وان هەشت کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنین
- پارتی چەپی سەوز بۆ یەکەم جار لە پارێزگای ئایدنی تورکیا کاندیدی پەرلەمانی دیاریکرد
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- داوا دەکرێت حکومەت بازاڕی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل کۆنتڕۆڵ بکات
- ئەمساڵ ئێران ناتوانێت قەیرانی کەمی دەرمان چارەسەر بکات
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانە ئەتۆمییەکانمان لەگەڵ رۆژئاوا بەردەوامە
ئیتلاعات
- دوو لەسەر سێی خەڵکی ئێران بەمنزیکانە شارنشین دەبن
- 120 هەزار منداڵی ئێران لەسەر شەقامەکان کار دەکەن
- گەشتی ئێرانییەکان بۆ تورکیا 45٪ زیادی کردووە
ئەبرار
- ئەمریکا لە رێککەوتنی ئێران و سعودیە نیگەرانە
- لە دێرەزوری سوریا چەند تەقینەوەیەک لە بارەگای سوپای ئەمریکا روویاندا
- وەزیری ناوخۆی ئێران: هەوڵەکانمان لەگەڵ عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکانمان بەردەوامە
جمهوری ئیسلامی
- تاوەکو 9ی ئایار تاران و ریاز باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە
- لە تاران نرخی خانووبەرە بەشێوەیەکی کەمەرشکێن زیادی کردووە
- سعودیە ژمارەیەکی دیکەی دیلەکانی یەمەنی ئازادکرد