فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشێکدا بۆسەر پێگەکانی داعش لە سوریا، کوشتنی بەرپرسێکی باڵای گروپەکە و دوو چەکداریی دیکەی راگەیاند.
هێرشکە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە، 17ى نیسانى 2023 لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە لە باکوری سوریا کراوەتە سەر داعش.
A US Central Command helicopter raid in northern Syria targeted a Senior ISIS Leader. pic.twitter.com/BoenvFfbmS
— U.S. Central Command (@CENTCOM) April 17, 2023
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئاماژەی بەوەکردووە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو بەرپرسە باڵایەی داعش پلانداڕێژەری ئۆپەراسیۆنەکانی داعش بووە و بەرپرس بووە لە پلاندانانی هێرشی تیرۆریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە هێرشەکەدا هیچ سەربازێکی ئەمریکی، هاوڵاتیی مەدەنی و هێلیکۆپتەری سەربازیی زیانیان بەرنەکەوتووە.
جەنەڕاڵ مایکڵ ئیرک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، رایگەیاند، “سەرڕای لاوازبوونی پێگەکەی، داعش تاوەکو ئێستا توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەیە لە ناوچەکەدا، هەوڵیش دەدات هێرشەکانی بباتە دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست.”
راشیگەیاند، “لە هەڵمەتە بەردەوامەکانمان لە دژی داعش بەردەوام دەبین.”