38
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی جیهان و ناوچەکە، 16ی نیسانی 2023
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- نزیکەی 950 هەزار خوێندکار لە سەرتاسەری عێراق بەشداریی لە تاقیکردنەوە وەزارییەکاندا دەکەن
- عێراق چووە دەرەوەی لیستی “قەرزارە گەورەکانی” بانکی نێودەوڵەتی
- بانکی ناوەندیی عێراق: بەرەو ئەوەدەچین کار بە هەردوو دراوی یوان و یۆرۆ بکەین
شەرقولئەوسەت
- سودان دەچێتە نێو گەرمەی شەڕەوە.. بورهان و حمێدتی، کۆتاییەکانی خوێناویی بۆ هاوڕێیەتییەکی دێرین
- ئێران کامێرای زیرەک بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی سەرپۆش لادەدەن و خەڵک هاندەدەن بۆ لابردنی سەرپۆش
- لوبنان نیگەرانە لە زیادبوونی چالاکییەکانی حەماس
عەرەب
- نوری مالیکی بارێکی قورسە لەسەر عێراق
- دادگای فەرەنسا سزای زیندانی بۆ چەند ئەندامێکی پەکەکە دەردەکات “بەڵام لەسەر خاکەکەی دەریان ناکات”
- لە ساتەوەختی هەڵدانی مووشەکەکاندا بۆ ئیسرائیل قائانی لە بەیروت بووە
قودسی عەرەبی
- ئیسرائیل.. دابەشبوونی ناوخۆیی و تەوافوقێکی فاشیستییانە
- ئەسەد خوازیاری کرانەوەی عەرەبییە بە رووی سووریادا
- بەهۆی سیاسەتە تازەکانی تویتەرەوە ژمارەیەک دەزگای میدیایی ئەمریکی چالاکیەکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەوەستێنن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناپێویست بۆ 650 نەخۆشی شێرپەنجە لە بەریتانیا، پزیشکێکی زیندانیکراو سەرلەنوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
- لەمەودوا لە بەریتانیا دایکان و باوکان پێشوەختە لە گۆڕینی رەگەزی منداڵەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە
- پاشا چارڵزی بەریتانیا پاش کۆکردنەوەی 600 ملیۆن پاوەن “ئێستا لە دایکی دەوڵەمەندترە”
عەرەب نیوز
- سعودیە سەرکردایەتیی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ داواکاریی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی سودان
- پۆلیسی ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر ئەو کریستیانانەی سەردانی کەنیسەی ئۆرشەلیم دەکەن
- زانکۆیەکی سعودیە بڕی 225 هەزار ژەمە خۆراک بەسەر خوێندکارانی نەتەوە جیاوازەکاندا دابەشدەکات
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- بەرپرسێکی باڵای چین بە دانیشتوانی پەکینی پایتەخت دەڵێت “لەبری خۆپیشاندان جەخت بخەنە سەر ئابووریی وڵات”
- پێناچێت چین رێگە بە تایوان بدات ببێتەوە بە ئەندامی چاودێر لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی
- وەزیری تازەی بەرگریی چین لە یەکەم گەشتیدا سەردانی رووسیا دەکات
ئۆرشەلیم پۆست
- کۆمپانیایەکی جیهانی وەکو ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ناتانیاهۆ ئاسۆی دارایی ئیسرائیل دادەبەزێنێت “لە ئەرێنییەوە بۆ جێگیریی”
- لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا چوار عەرەبی ئیسرائیل کوژراون
- دەنگۆ هەیە چاکسازیی دادوەرییەکان بەردەوامبێت و پێدەچێت خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئیسرائیل دەستپێبکاتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
قەرار
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ دەڵێت بەڕێوەبەریی خزم و زاوا لە وڵاتدا کۆتایی دێت
- داواکاری گشتیی لە دۆسیەی کۆبانێدا داوادەکات حەوت جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێنرێت
- لە پێنج ساڵدا 583 هەزار دوکاندار لە تورکیا مایەپووچ بوون
ئاکشام
- ئەردۆغان دەڵێت شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن تەنانەت ناتوانن موچەی کارمەندانیش دابین بکەن
- وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت 231 هەزار سووریی بوونەتە خاوەنی رەگەزنامەی تورکی
- تورکیا مانگێکی دەستکردی بۆ چاودێریکردن رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ چووە بولگاریا و لەگەڵ رەوەندی تورکی کۆبووەوە
- نرخی دۆلارێک لە بازاڕەکانی تورکیا گەیشتە 20 لیرە
- لە تورکیا نۆرەگرتن بۆ کڕینی گۆشتی هەرزان دەستی پێکردووە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- رەوەندی تورکی لە 74 وڵاتی جیهان لە رۆژی 27ی نیساندا دەنگ دەدەن
- تورکیا لە 2022دا 11 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری بۆ شەڕ خەرج کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- قەدەغەی سەر گەشتی هاوڵاتیانی سعودیە بۆ ئێران هەڵگیرا
- تاوەکو ئێستا 61٪ی بەنداوەکانی ئێران پڕ بوونەتەوە
- پەرلەمانتارێکی ئێران دەڵێت پرسی باڵاپۆشی بە دوورخستنەوە و سزادان چارەسەر نابێت
ئەبرار
- ئێران و ئازربایجان دەستیان بە خولی دووەمی دانوستانەکان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی نێوانیان
- گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەبێتە هۆی لەناوچوونی
ئێعتێماد
- پاسەوانێکی خاتەمی دان بەوەدا دەنێت کە بەنیاز بووە لە کردەیەکی خۆکوژیدا خۆی و خاتەمی بکوژێت
- رەئیسی دەڵێت دوژمنەکانمان پرسی باڵاپۆشییان بۆ پرسێکی ئەمنی گۆڕیوە
- سەرۆکی پۆلیسی ئەخلاق دەڵێت لە چوارچێوەی یاسادا دژی لابردنی سەرپۆش دەوەستنەوە
ئیتلاعات
- وڵاتانی عەرەبی بە گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی رازین
- لە زۆربەی پارێزگا قەرەباڵغەکانی ئێراندا کێشەی کەمئاویی هەیە
- سوپای پاسداران دەڵێت مووشەکی دژە زرێپۆشی سەدید 365 بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە