63
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- “ئەهلی قەزیە” پاڵ بە موقتەدا سەدرەوە دەنێت رەوتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک سڕ بکات
- پاش هەفتەیەک لەهەوڵی تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی سەرکردەیەکی هەسەدە لە بۆردومانێکی تورکیادا لە قامیشلۆ کوژرا
- لە یەمەن قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕی زیندانی و دیلەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو
سەباح
- هەزاران عێراقی یادی “رۆژی جیهانیی قودس” دەکەنەوە
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بازرگانانی مادەی هۆشبەر ژنان دەکەنە ئامانج
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان: رێککەوتنە نەوتییەکەی هەرێم و بەغداد پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی دواخستووە
قودسی عەرەبی
- دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە موقتەدا سەدر بە “ئیمامی مەهدی” ناودەبەن
- کورد یادی تاوانی ئەنفال دەکاتەوە و داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکەنەوە
- سیاسییەکانی عێراق پشتگیریی لە مافی فەڵەستینییەکان دەکەن
زەمان
- پرۆسەی ئازادکردنی دیل و زیندانییەکان لە یەمەن وەکو رۆژی جەژن بوو
- رێبەری رەوتی سەدر بۆ رێگەگرتن لە فیتنە بۆ ماوەی ساڵێک رەوتەکەی سڕکرد
- پێنج بەرپرس لە نەمسا دادگایی دەکرێن بەتۆمەتی ئەوەی ئەفسەرێکی تاوانباری سوورییان داڵدە داوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
یو ئێس ئەی تودەی
- دەرهاویشتەکانی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پنتاگۆن کە تایبەتن بە ئۆکراین تا دێت زیاتر پەرەدەسەنێت
- دامەزراوەی نهێنی ئەمریکا، کە بەرپرسە لە پاراستنی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە، لە دۆخێکی قورسدایە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریی لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا 18 هەزار مانگا لەناوچوون
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرازیل کاری لەپێشینەیین
- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت بوژانەوەی ئابووری چین سودبەخشە بۆ هەموو جیهان
- ئۆپێک دەڵێت لە مانگەکانی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت زیاد دەبێت
دەیلی تەلەگراف
- پەرستارانی بەریتانیا لە گەورەترین مانگرتنیاندا بە نیازن یەکەی کارەسات و فریاگوزاریی وڵاتەکەیان پەک بخەن
- بەرپرسی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا لە چین دەڵێت هەرگیز ئەوە ئاشکرا نابێت کە کۆرۆنا لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە
- لە سەرد ئێرلەندا، بایدن بە بینینەوەی ئەو قەشەیەی کە هوتافی ئایینی بەسەر کوڕە کۆچکردووەکەیدا خوێند، دەستی بە گریان کرد
عەرەب نیوز
- رۆژی هەینی زیاتر لە 300 دیلی جەنگیی نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن ئاڵوگۆڕکران
- لەژێر بڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆری ئیسرائیلدا، زیاتر لە 250 هەزار موسڵمان لە دواهەمین نوێژی هەینی مانگی رەمەزاندا بەشدارییانکرد
- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان ئیدانەی رەفتارەکانی ئیسرائیل دەکەن کە هەوڵەکانی پرسی ئاشتی لە فەلەستین لەباردەبەن
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- بۆ ئەنقەرە ئیدی سلێمانیش وەک مەخمور، شەنگال و قەندیلە
- ئەردۆغان لە ئامەد: سیاسەتێک بە پشتگیری پەکەکە قبوڵ ناکرێت
- کلچدارئۆغلۆ لە 20 رۆژدا لە 40 پارێزگای تورکیا کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات
سەباح
- لە رۆژی عارفەدا غازی سروشتی دەریای رەش دەگاتە ماڵان
- ئەردۆغان: عەقڵیەتی جەهەپە – هەدەپە دوژمنی کورد و دیموکراسیە
- لەم رۆژانەدا میترۆی ئەستەنبوڵ – ئەنقەر دەکرێتەوە کە رێگەکە بۆ 89 خولەک کەم دەکاتەوە
ئەڤرەنسەل
- بەڕێوەبەری کۆمپانیای یونەیلەم بۆ راپرسی: ئەردۆغان هەموو هەوڵێک دەدات کە هەڵبژاردن لە خولی یەکەمدا کۆتایی نەیەت
- سەرۆکی پارتی رەنج: کۆتایی بە دەسەڵاتی تاکەکەسی دێت
- لە تورکیا ئامادەکاریەکان بۆ یەکی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران بەردەوامە
بیرگون
- تورکیا لە رووی نایەکسانی داهاتەوە لەنێو 36 وڵاتدا یەکەمە
- داواکاری گشتی لە دۆزی کۆبانێدا داوای کرد سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاش و هاوڕێکانیدا بسەپێندرێت
- سنوری هەژاری لە تورکیا گەیشتە نزیکەی 10 هەزار لیرە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- حکومەت بەڵێنی بیمەی بۆ 500 هەزار کرێکار دا
- وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئێران رۆڵێکی گرنگی لە ئاساییکردنی پەیوەندی ئەنقەرە و دیمەشق هەیە
- بەرپرسێکی پێشووی ئەمنی ئیسرائیل: ئەگەری هەیە لەم دوو ساڵەدا ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران
ئێعتێماد
- حکومەت سەرقاڵی یاسا و پرۆژەی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی
- رێژەی بێکاری لە سنە لە هەموو پارێزگاکانی ئێران زیاترە کە دەگاتە رێژەی 16.7
- سوریا دەگەڕێتەوە نێو باوەشی یەکێتی عەرەبی
ئیتلاعات
- جێگری سەرۆککۆماری ئێران: 90%ی ژنانی بێحیجاب تاوانبار نین
- سەرۆکایەتی دەسەڵاتی دادوەری: بێحیجابی لە ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانیشدا قبوڵ ناکرێت
- ئێران 23مین وڵاتی گەورەی بازرگانی جیهانە
ئێمرۆز
- حکومەت پێداویستی جوتیاران بە زۆر و بە نرخی بازار بە جوتیاران دەفرۆشێت
- ئێران و سودیە ژوورێکی بازرگانی تایبەتی دەکەنەوە
- بەرهەمهێنانی نەوتى ئێران 37 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە