45
عەرەب نیوز
- گروپێکی توندڕەوی نێو حوسییەکانی یەمەن رێگریی لە رێککەوتنامەی ئاشتیی لەو وڵاتەدا دەکات
- شانشینی سعودیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەبەرھێنان، چوار زۆنی ئابووری نوێ لە وڵاتەکەیدا دروستدەکات
- راگەیاندنی سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی تورکی لەلایەن ئەمریکاوە، بەھۆی مامەڵەکردنیان لەگەڵ روسیادا، مشتومڕی بەدوای خۆیدا ھێناوە
یابان تایمز
- ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤێتنامدا نوێ بکاتەوە
- بەھۆی ھەڵدانی موشەکە بالیستییەکەی کۆریای باکور، ھۆشداری چۆڵکردنی ماڵەکان درا لە دورگەی ھۆکایدۆی یابان
- لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، یەکە خۆڵبارین گەیشتە تۆکیۆی پایتەختی یابان
تایمز
- بەتۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامە نھێنییەکانی پنتاگۆن، ئێف بی ئای پاسەوانێکی فرۆکەوانی 21 ساڵی لە ویلایەتی ماسەچوتسی ئەمریکا دەستگیرکرد
- سەندیکاکانی کارمەندان لە بەریتانیا بەنیازن دوایین ھەوڵی رێککەوتن لەبارەی موچەی پەرستاران رەتبکەنەوە و لە مانگرتن بەردەوام بن
- بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپا کە رێگە بە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، لە جۆری فۆرد، بدات بێتە سەر شەقامەکان
واشنتن پۆست
- ئەندامێکی دەستەی پاسەوانیی بە تۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامە نھێننیەکانی ئەمریکا لە کەنار دەریادا دەستگیرکرا
- یەکەکانی کۆماندۆی روسیا لە شەڕی ئۆکرایندا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە
- بەھۆی لاوازبوونی پەیوەندیەکانی نێوان چین و ئەمریکا، سەرکردە ئابورییەکانی جیھان بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەرێن بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری جیھانیی