103
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەباح: لە پاش ساڵى 2017ـەوە 781 پرۆژەى خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە کەرکوک جێبەجێکراون
- لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق تائێستا گفتوگۆى لەبارەى 17 مادەى پرۆژەیاساى بودجە کردووە
- پاشئەوەى نرخى کیلۆیەک گۆشتى سوور لە 15 هەزار دینارەوە گەیشتە 23 هەزار دینار، وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، بەمنزیکانە نرخەکەى دیاریدەکرێت و هەرکەسێک پێوەى پابەند نەبێت سزادەدرێت
شەرقولئەوسەت
- هەڵۆکانى “چوارچێوەى هەماهەنگى” چاودێریی جوڵەکانى سودانى دەکەن، پێدەچێت لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوودا سودانى وەک هێزێکى نوێى شیعە دەربکەوێت
- تاران هەوڵدەدات پێش وەرزى حەجى ئەمساڵ باڵیۆزخانەکەى لە ریاز بکاتەوە
- سندوقى دراوى نێودەوڵەتى هۆشداریی دەدات لە پاشەکشەى گەشەى ئابوورى لە ساڵى 2023دا
عەرەب
- لەسەر داواى ئێران، عێراق نێوەندگیریی لە نێوان تورکیا و پارتەکەى تاڵەبانى دەکات بۆ چارەسەرکردنى ئاڵۆزییەکانى نێوانیان
- قاهیرە لە لێوارى قەیرانێکى نوێى سیاسییە لەگەڵ واشنتن.. میسر زانیاریی نێو بەڵگەنامە ئەمریکییەکان رەتدەکاتەوە کە 40 هەزار موشەکى دابێت بە روسیا
- بڵندگۆى مزگەوتەکان رایگشتى عومانى بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە
قودسى عەرەبى
- راوێژکارێکى قەزافى: موعەمەر قەزافى هەوڵیدا سەدام لە زیندان بفڕێنێت.. دەڵێت ئەو رۆژەى سەدام لەسێدارەدرا قەزافى گریا و بۆماوەى مانگێک لە ئۆفیسێکى داخراودا مایەوە
- بەڵگە دزەپێکراوەکان: میسر پلانى دانابوو موشەک بۆ روسیا بەرهەمبهێنێت، ئەبوزەبى هەماهەنگی هەواڵگریی لەگەڵ مۆسکۆ هەبووە دژى واشنتن و لەندەن
- هەینى داهاتوو لە کۆبوونەوەى جەددە بڕیار لە ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمى سوریا و بەشار ئەسەد دەدرێت
یوئێس ئەی تودەی
- لە روداوێکی تەقەکردندا لە کێنتاکیی ئەمریکا 4 کەس کوژران و 9ی دیکەش برینداربوون
- پەتای کۆرۆنا تاوەکو ئێستاش وەک کابوسێک بۆ ئەو منداڵانە ماوەتەوە کە بەهۆیەوە دایک یان باوکیان لەدەستداوە
- داوا دەکرێت بایدن بڕیاری دادگای ئەمریکا لەبارەی رێگری لە فرۆشتنی حەبی لەباربردنی منداڵ پشتگوێ بخات
دەیلی تەلەگراف
- لەکاتێکدا پزیشکانى بەریتانیا لەسەر شەقامەکان مانیان گرتووە، سەرۆکی یەکێتییەکەیان لە پشوودایە
- توێژینەوەیەک دەڵێت، کەمبوونەوەی لەناکاوی کێش لە کەسانی بەتەمەندا، دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ مردنی کەسەکە
- بەگوێرەى بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پنتاگۆن، ئۆکراین لە شەڕی پێچەوانەی وەرزی بەهاردا شکست دەهێنێت
چاینە دەیلی
- پێشبینی دەکرێت ئابوری چین لەمساڵدا بەرێژەی 5.2% گەشە بکات
- سەردانی لولا دا سیلڤای سەرۆکی بەرازیل بۆ چین، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهێزتر دەکات
- بازاڕەکانی هۆنگ کۆنگ لەدوای کۆتایی هاتنی کۆرۆناوە بووژانەوە و قەرەباڵخییان بەخۆیەوە بینیوە
عەرەب نیوز
- لە رێککەوتنێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی یەمەن، 900 دیلی حکومەت و حوسییەکانی یەمەن ئازاد دەکرێن
- تاوەکو کۆتایی رەمەزان، جگە لە موسڵمانان هیچ کەسێکی دیکە رێگەی پێ نادرێت بچێتە نێو مزگەوتی ئەقساوە
- بەهۆی قەدەغەی کارکردنی ستافی ژنان، رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان زیانی زۆریان بەرکەوتووە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەردۆغان بەیاننامەی پارتەکەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ئەنقەرە ئاشکرا کرد
- کلچدارئۆغلۆ: لە 100مین ساڵیادی کۆماردا 100 هەزار مامۆستا دادەمەزرێنین
- لە ئەمریکا تورکێک هێرشی کردە سەر مەلای مزگەوت و بە چەقۆ برینداری کرد
سەباح
- لە کوەیت رۆبۆتێک لەسەر شێوەی ژن دروستکرا کە دەتوانێت هەواڵەکان بخوێنێتەوە
- لە ئەرزەرۆم (باکوری کوردستان) گەلەگورگێک چوار کەسی بریندار کرد
- ئەردۆغان دەیەوێت پرسی داخستنی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت
ئەڤرەنسەل
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە رێوڕەسمێک ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد
- پزیشکانی بەریتانیا بۆ زیادکردنی موچەکانیان دەستیان بە مانگرتن کرد
- داواکاری کۆماریی لەدژی پزیشکێک کە بە خۆبەخش هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی دەکرد دەستی بە لێپرسینەوە کرد
بیرگون
- دۆسیەی داخستنی هەدەپە بۆ ریپۆرتەری دادگای دەستوری رەوانەکرا
- لە ئیزمیریش هێرش کرایە سەر باڵەخانەی جەهەپە
- ئەردۆغان هاوشێوەی سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن قسە دەکات و بەڵێن بە هاوڵاتیان دەدات