30
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- حەلبوسی دەیەوێت خۆی وەکو تاکە سەرکردەی سوننەی عێراق بناسێنێت
- پێدەچێت مانگی هەنگوینی حەلبوسی و هاوبەشە شیعەکانی کۆتایی هاتبێت
- ناتانیاهۆ هەڕەشە لە سووریا دەکات: باجی قورس دەدەن
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڵێندەدات بە زوویی پرۆژەیاسای بودجە تێبپەڕێنن
- لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە پەرلەمانی عێراق بەمزووانە میوانداریی سەرۆکوەزیران دەکات
- وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت لەم چەند رۆژەدا نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت
قودسی عەرەبی
- هونەرمەندێکی عێراقی دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە یەکێک لەو دادوەرانەی سەدام حسێنی دادگایی دەکرد
- یابان نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار پێشکەشی ئاوارە عێراقییەکان دەکات
- تۆمەتی گەندەڵی دەدرێتە پاڵ پارێزگاری ئەنبار و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
عەرەبی جەدید
- هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە
- “پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی عومەر بەشیر” سودان چوار ساڵی پڕ لە هەڵەی بەڕێکرد
- دیاریکردنی ناسنامەی سەرکردە تازەکەی داعش ئەرکێکی هەواڵگریی قورسە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی ئەمریکا “میسر بەنیازبووە بە نهێنیی موشەک بۆ روسیا بنێرێت”
- چەند شارەزایەکی پزیشکی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندە دەدەن
- چەند رەشپێستێکی ئەمریکا دەڵێن لە چاندنی گورچیلەدا جیاکاریی رەگەزییان بەرامبەر کراوە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- سەرباری کۆتاییهاتنی مەشقی سەربازیی چین لەدەوروبەری تایوان “بەڵام هێشتا هۆشداریی جدیی دەدرێت لەبارەی گرژییەکانەوە”
- چین دەستپێشخەرییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ چارەسەری پرسی تایوان قبوڵدەکات
- بەهۆی دزەپێکردنی بەڵگەنامەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوورەوە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین لەلایەن سیئۆلەوە ئاڵۆزتر بووە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیلییە یاخییەکان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین
- گفتوگۆی هێنانەکایەی ئاشتیی لە یەمەن خەڵکی باشووری ئەو وڵاتە لە جەنگ و کوشتار دەپارێزێت
- پاش یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر فەیحای سعودی “کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانەی نەسر ئێوارەیەکی خەمباریان بەسەربرد”
دەیلی تەلەگراف
- لە سەردانەکەیدا بۆ ئێرلەندا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پارتە ناکۆکەکانی ئەو وڵاتە یەکبخات
- مانگرتنی پزیشکانی بەریتانیا بۆ زیادکردنی موچە ئاڵۆزیی زۆرتر دروستدەکات
- پاش دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پێنتاگۆن “ئۆکراین پلانەکانی بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا دەگۆڕێت”
رۆژنامە فارسییەکان
ئەفکار
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: شاندێکی سعودیە سەرقاڵی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیەتى لە تاران
- بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ بە پلانی پەرلەمان و حکومەت دەستیپێکردووە
- وەزارەتی پیشەسازیی ئێران پرۆژەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە گرانی پێشکەشی دەوڵەت کرد
ئێمرۆز
- خراپی کوالیتی ئۆتۆمبێلی خۆماڵی هۆکاری زۆربوونی گیانلەدەستدانە لە رووداوەکاندا
- لە ئێران موچە بە تومەنە، بەڵام کرێی خانوبەرە بە دۆلارە
- ئێران و ئەمریکا لە ئاڵوگۆڕى زیندانیەکانیان نزیک دەبنەوە
جمهوری ئیسلامی
- ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی
- هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا
- مریشک دیسانەوە باڵی گرت و نرخی کیلۆیەک گەیشتە 80 هەزار تومەن
روزگار
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسای باڵاپۆشی بێت
- ئێران دەیەوێت 15%ی وزەی پێویست لە ناوەندە ئەتۆمیەکانەوە بەدەستبهێنێت
- پەرلەمانى ئێران لەبارەی گرانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل کۆدەبێتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- ئیمامئۆغلۆ: ئەردۆغان مانگێکی دیکە دەڕوات
- کلچدارئۆغلۆ: دۆخەکە بەمشێوەیە بێت کیلۆیەک پیاز دەبێتە 100 لیرە
- ئەو پەرلەمانتارانەی ئاکەپە کە سێ جار خۆیان کاندید کردووە و ئیدی ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە “منداڵەکانیان کاندید کردووە”
جمهوریەت
- نۆ ملیۆن کەس لە تورکیا بێکارن
- کاندیدێکی هۆدارپار پێشتر گوتاری بۆ حزبوڵڵا نوسیوە
- 47 خوێندکاری دیکەی کچ لە ئێران ژەهراوی کران
قەرار
- ئەردۆغان: بودجەی پیشەسازیی سەربازی بۆ 75 ملیار دۆلار زیاد دەکەین
- لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران زیاتر لە پێنج هەزار خوێندکاری کچ ژەهراوی کراون
- سەرۆکی سیاسەتی ئابووریی پارتی ئایندە: ئاکەپە بڕوات رێژەی هەڵاوسان دادەبەزێت بۆ 20٪
ئاکشام
- ئەو هەدەپەیەی کلچدارئۆغلۆ پشتگیریی دەکات “داوای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکات”
- خەڵکی ئەستەنبوڵ ئەو ناوچانە چۆڵ دەکەن کە لە هێڵی بومەلەرزەوە نزیکن
- ئەمڕۆ ئەردۆغان بەیاننامەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات