25
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- خەزانی ئاوی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبووە
- پەرلەمانی عێراق پێشنیاز دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت.. لە نێویاندا هێڵی بانیاسی سوری
- دۆلاری “بازاڕ” نزیکدەبێتەوە لە نرخی فەرمی
شەرقولئەوسەت
- سونەکانی عێراق جوڵەیان دەستپێکردووە بۆ پێکهێنانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”
- نێوەندگیری حکومی و سیاسی پێکدادانی چاوەڕوانکراوی نێوان “سەرایا سەلام” و “کەتائیبی حیزبوڵا”ی راگرت لە عێراق
- جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سعودیە و ئێران خێرادەکرێت
عەرەب
- قەرزەکانی عێراق رێی خۆیان گرتووە بەرەو مایەپوچبوون دەچن، سەرەڕای زۆری یەدەگی نەختینە
- سەدام حسێن…سێ کەسایەتی هەبوو کە هیچیان لەوی دیکەیان نەدەچوو
- دزەپێکردنی زانیاری بۆ روسیا، لێدانە لە پەیوەندییەکانی واشنتن و هاوپەیمانەکانی
قودسی عەرەبی
- لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شارەکە بەرێوەچوو..پێگەیەکی ئەمریکیش دەڵێت هەندێک بەرپرسی یەکێتی زانیاریان داوە بە تورکەکان سەبارەت بە شوێنی فەرماندەکەی هەسەدە
- سەرۆککۆماری عێراق دانبەوەدادەنێت کەرتی تەندروستی لە وڵاتەکەی تێکچووە
- عێراق زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە بابەتی گەرمبوونی زەوی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، ئاگری گرژییەکانی ئەو وڵاتە خۆشتر دەکات
- ئابوری جیهانیی خۆی لە سستبوون دەپارێزێت، بەهۆی ئەوەی گەشەی ئابوری لە پێشبینییەکان خێراتر هەنگاو دەنێت
- بەهۆی مانگرتنی پزیشکانى بەریتانیا، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە خۆیان بۆ خراپترین ئاڵۆزی ئامادە دەکەن
واشنتن پۆست
- بڕیارەکانی تایبەت بە حەبی لەباربردنی کۆرپەلە لە ئەمریکا پێکدادانی دەگمەن لە وڵاتەکەدا دروستدەکات
- بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو دریدەخات ساڵی رابردوو روسیا نزیک بووە لەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە نزیک ئۆکراین بخاتە خوارەوە
- ئۆکراین روبەڕوی کەمی گوللـە هاوەن بووەتەوە و لە ئێستادا بە دەست پێوەگرتووییەوە بەکاری دەهێنێت
ژاپۆن تایمز
- لە ئەگەری رودانی شەڕ لە تایوان، دۆخەکە زۆر جیاوازتر دەبێت لەوەی ئۆکراین
- بەهۆی کەمی ژمارەی خوێندکار و رێژەی لەدایکبوونەوە، قوتابخانە دوورەدەستەکانی ژاپۆن دادەخرێن
- پێچەوانەی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو، توێژینەوەیەک دەریخستووە خواردنەوە کهولییەکان بەرێژەی مامناوەند هیچ سودێکی تەندروستی نییە
عەرەب نیوز
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی فەلەستین دەڵێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، حەوشەکانی دەکەن بە مەیدانی جەنگ
- پاپا فرانسیس نیگەرانی خۆی بەرامبەر گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەردەبڕێت
- شاندی سعودیە و عومان لە سەنعای پایتەختی یەمەنن بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ حوسییەکاندا
رۆژنامە تورکییەکان
ئایدنلک
- هۆداپار چوار کاندیدی لەنێو هاوپەیمانی کۆماردا هەیە
- گەنجینەی دەوڵەت 360 ملیۆن لیرەی بۆ هەڵبژاردن خستە سەر هەژماری بانکی هەدەپە
- بەگوێرەی بەڵگەیەکی دزەپێکراوی پنتاگۆن: سوپای ئوکراین لە دۆخێکی خراپدایە
قەرار
- ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئاییندە: دەسەڵات وایکردووە گەنجان لە ئایین ساردببنەوە
- ئەردۆغان: کلچدرئۆغلۆ نەک بۆ سەرۆککۆماری بۆ سەرۆک شارەوانیش ناشێت
- بەرپرسێکی جەهەپە: دوای مژدەکەی حکومەت لەبارەی غازی دەریای رەش، پسولەی غازی ماڵان سێ ئەوەندە زیادی کردووە
سوزجو
- جگە لە پارتی باش، جەهەپە 59 پەرلەمانتار بە پارتەکانی نێو هاوپەیمانی گەل دەدات
- بینالی یڵدرم و مستەفا شەنتۆپ نزیکترین کەسانی ئەردۆغان بۆ پەرلەمان کاندید نەکران
- بەڕێوەبەری پیشووی کاروباری ئەمینە ئەردۆغان هاوسەری ئەردۆغان کاندیدی جەهەپەیە
حوریەت
- جەهەپە و پارتی باش لە 11 پارێزگا کاندیدی هاوبەشیان دەبێت
- حەسەن جەمال و جەنگیز چاندار نووسەرانی دیاری تورکیا کاندیدی پارتی چەپی سەوزن
- پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 65٪ی پێکهاتەی فراکسیۆنەکەی دەگۆڕێت
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- ئێران ئەمساڵ لە بواری پیترۆکیمیاییدا 26 ملیارد دۆلاری قازانج کردووە
- 51%ی خەڵکی ئێران کرێچین
- کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، روسیا، تورکیا و سوریا بۆ مانگی داهاتوو دواخرا
ئیتلاعات
- نرخی ئۆتۆمبێلی خۆماڵی لە ئێران 42٪ بەرزبووەتەوە
- روسیا ئامادەیە لە بواری نەوت، پۆڵا و پترۆکیمیاییدا لەگەڵ ئێران کار بکات
- شاندیکی حکومەت بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران سەردانی سعودیە دەکات
ئەبرار
- سەرۆکی لیژنەی ئابوری پەرلەمان: هەوڵ دەدەین هەڵاوسان لە رێژەی 35٪ جێگیر بکەین
- سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: مەیاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێکی بەرزدا، نیشانەی هێزە
- ئێران درۆنێکی خۆکوژی بەناوی ‘مێعراج532’ ناساند
ئارمان ئێمرۆز
- دەنگۆی روودانی بومەلەرزەیەک بە گوڕی هەشت پلە لە تاران بڵاوبووەتەوە
- لە سیستان و بەلوچستان نەخۆشی مەلاریا بڵاوبووەتەوە
- لە 12 تاوەکو 23 نیسان ناتۆ گەورەترین مانۆری ئاسمانی دەکات