51
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دوای بیست ساڵ لە رووخانی دیکتاتۆریەت، تیرۆر و گەندەڵی دیارترین شتە کە روبەڕوی عێراقیەکان بووەتەوە
- سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەی دەستدرێژی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، شاندێکی باڵای ئەمنی ناوەندیش دەگەنە شوێنی رووداوەکە
- پەرلەمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ حکومەت دوادەخات بۆ دوای پەسەندکردنی بودجە
شەرقولئەوسەت
- عێراق ئیدانەی “بۆردوومانی تورکیا” دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی..ئەنقەرە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە رەتدەکاتەوە
- دوای بۆردوومانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، دوو پارتە کوردیەکە تۆمەت دەگۆڕنەوە
- شایەتحاڵێک: سەدام دوای دوو رۆژ لە کەوتنی بەغداد، لە فەلوجە بووە و بەردەوام لە پارێزگاکانی عێراق هاتوچۆی دەکرد
عەرەب
- بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی، ئاماژەیە بۆ قووڵی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان ئەنقەرە و هەولێر
- ئوردن هاوردەکردنی نەوتی لە عێراقەوە راگرت
- دوای بیست ساڵ لە رووخانی رژێمەکەی سەدام حسێن لە ئوردن هێشتا خۆشەویستە
دەستور
- تەقینەوەکەی سلێمانی ئاگر بەردەداتە ناکۆکیەکانی نێوان هاوبەشەکان (هاوپەیمانەکان)
- هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ دوو هێندە زیاد دەبێت
- حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانى لەسەر رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم گفتوگۆ دەکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- نەخۆشخانەکانی بەریتانیا لە هەوڵێکی شپرزەدان بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو پزیشکانەى مانیان گرتووە
- بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک تونس نقوم بوو و 4 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 23 بێسەروشوێنن
- حکومەتی بەریتانیا دەڵێت هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی پاڵپشتیی لە کۆچبەرانی وڵاتەکەی بکات
گەڵف نیوز
- بەرپرسانی سعودیە لە ئێرانن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا
- قورئانخوێنێکی ئێرانى لە پێبڕکێیەکدا لە سعودیە 800 هەزار دۆلاری وەک دیاریی پێ دەدرێت
- مزگەوتی مەدینە لەسەرەتای رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا 15 ملیۆن نوێژخوێن سەردانیان کردووە
ژاپۆن تایمز
- بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن، 10 سەرنشین بێسەروشوێنن
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا هەوڵی هێنانی ئاشتی دەدەن لە ئۆکراین، بەڵام رێگاکە تاریکە
- کۆمپانیای تۆیۆتا هەوڵدەدات تاوەکو سێ ساڵى دیکە 10 جۆر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت
سەندەی ئێکسپرێس
- شا چارڵزی بەریتانیا، بە رێوڕەسمى تاج لەسەرنانەکەی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی رزگار دەکات
- بەریتانیا راهێنان بە 20 هەزار سەربازی ئۆکراین دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی شەڕی روسیا
- بەریتانیا لیستێکی رەش بۆ کۆمپانیا چینییەکان ئامادە دەکات بۆ چارەسەری مەترسییەکان درۆنی چینی
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەمڕۆ دوایین وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی پەرلەمانى تورکیایە بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان فۆڕمی ناوی لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکراکرد
- فیلمێک لەبارەی ژیانی یڵماز گونەی بەرهەم دەهێندرێت
سوزجو
- نرخی تەنیا پیازێک گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت لیرە
- کلچدارئۆغلۆ بۆ ئاکەپە: دوایین رۆژەکانتانە، 418 ملیار دۆلارە ونبووەکەتان لێوەردەگرمەوە
- جگە لە پارتە سیاسیەکان پێنج هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن
ئەڤرەنسەل
- ئەندامانی دایکانی شەممە لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران
- زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شەشی شوبات روبەڕوى هەژاریەکی سەخت دەبنەوە
- لە فۆرمی دەنگداندا ژمارەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی نۆیە
ئاکشام
- ئەردۆغان: شارەوانی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ چوار ساڵە بزمارێکیشی دانەکوتیوە
- کەمپی لاڤریۆنی پەکەکە لە یونان دادەخرێت
- سبەینێ تورکیا کەشتیەکی نوێی جەنگی دەناسێنێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- ریاز کۆتایی بە جەنگی یەمەن هێنا
- چین و فەرەنسا پشتگیریان لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران کرد
- لە کاتی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی سێ فەرماندەی ئەمریکا لەگەڵ مەزلۆم عەبدی بوون
ئیتلاعات
- خامنەئی: رۆژئاواییەکان دوژمنى مافی مرۆڤن
- بەمنزیکانە پرۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسن لەنێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکات
- ئێران و سعودیە رێککەوتن باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکدی بکەنەوە
جام جەم
- ئەنجومەنی باڵای شۆڕش: باڵاپۆشی یاسایە و دەبێت جێبەجێ بکرێت
- ئێران سێیەم وڵاتە لە رووی بەرهەمهێنانی خورماوە
- ئێران دوو ئەوەندە ستاندارتی جیهانی دەرمان بەکار دەهێندرێت
رویداد ئێمرۆز
- لە ساڵی 2021دا 80 هەزار ئێرانی کۆچیان کردووە بۆ تورکیا
- ئەمساڵ تاران تووشی بێئاوایەکی زۆر دەبێتەوە
- سەرما زیانی بە 21 هەزار هێکتار باخی پارێزگای ورمێ گەیاندووە