زووم
مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى (هەسەدە) رایگەیاند “بەتوندى ئیدانەى بەئامانجگرتنى فڕۆکەخانەى سلێمانى لەلایەن تورکیاوە دەکەم”.
ئێوارەى دوێنێ هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى. بەگوێرەى راگەیەندراوى ئاسایشی سلێمانى تەقینەوەیەک لە نزیک سیاجى فڕۆکەخانە رویدا، بەبێ ئەوەى زیانى گیانى و مادى هەبێت.
بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی فرۆكەخانەی سلێمانی دەكەین لەلایەن توركیاوە، ئەم پێشێلكارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و ڕەهەندی مەترسیداریان دژی ناوچەكە هەیە.
هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەكێتیی نیشتمانی بۆ پشتگیری لە براكانی لە سوریا، توركیای نیگەران كردووە. (1)— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) April 8, 2023
مەزڵوم عەبدى، لە تویتەر ریتیوتى پەیامێکى بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى کردووە و نوسیویەتى، ئەم پێشێلکارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و لێکەوتەى جددیان لەسەر ناوچەکە دەبێت.
ئەو دەڵێت “هەڵوێستى نەتەوەییانەى یەکێتى نیشتمانی بۆ براکانى لە سوریا، تورکیاى نیگەران کردووە”.
مەزڵوم عەبدى رایگەیاندووە “لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ براکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە سلێمانى بەردەوام دەبین، ئێمە لەیەک بەرەداین دژى ئەم پێشێلکارییانە”.