زووم
لاهور شێخ جەنگى دەڵێت، ئیدانەی ئەو روداوەی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری شاری سلێمانی و خەڵکەى دەکەم، داواى دانبەخۆداگرتنى لایەنەکانیش دەکات.
لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بڵاوکردەوە، ئەمە بەشێکى ناوەرۆکەکەیەتى:
▪️وڵاتانی دراوسێ دەبێت لە رێگەی دیالۆگ و کەناڵە فەرمییەکانەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
▪️داواکارم لایەنە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان دانبەخۆیاندابگرن تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون.
▪️پێویستە هەڤاڵانمان لە رۆژئاوا بە ورریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بزانن کە دۆخی ئێستای سلێمانی وەک پێشتر نیە و روداوی کەوتنە خوارەوەی دوو هەلیکۆپتەرەکە و روداوەکەی دوێنێ بەرئەنجامی ئەو شێوازی سیاسەتکردنەیە کە ئێستا لە سلێمانی دەگوزەرێت.
▪️رابردوو سەلماندوویەتی کە هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لەهەر پارچەیەکی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان زانیوە، بەڵام ناکرێت خەڵکی کوردستان باجی هەڵە و عینادی سیاسییەکان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کاری نا عەقڵانی بدەن و بە دروشمی موزەیەفی کوردایەتی ختوکە بدرێن.
▪️یەکتر تەخوین کردن و موزایەدەی سیاسی خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.
▪️ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانی و ئیدارەدانی سلێمانی گەیشتووەتە ئاستی لێکترازان.