زووم
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئیدانەى روداوەکەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەکەین و نیگەرانین لەو ئاڵۆزییانەى بەدوایدا هاتن.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بڵاوکردەوە، ئەمە ناوەرۆکەکەیەتى:
▪️ پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و بەشێوازێکى دروست مامەڵە لەگەڵ روداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبرى تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنى هۆکارەکەى.
▪️ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکى خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و هۆکارى روداوەکە.
▪️ پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و بەشێوازێکى دروست مامەڵە لەگەڵ روداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبرى تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنى هۆکارەکەى.
▪️ هاوڵاتیانى کوردستان، بەتایبەتى شارى سلێمانى دڵنیا دەکەینەوە پاراستنى ئاسایش، سەقامگیرى، ژیان و گوزەرانیان ئەرکى لەپێشینەى دامەزراوەکانى هەرێمە و رێگە نادرێت بەهیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە.